دهۆك پلانی سه‌ركه‌وتنى بۆ خولى نایابى عێراق داناوه
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی دهۆك دواى مسۆگه‌ر كردنى مانه‌وه‌ى له خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، له ئێستادا ده‌ستى به ئاماده‌كارییه‌كان كردوه بۆ وه‌رزی نوێ خولى یانه پله یه‌كه‌كانى عێراقی كه‌بڕیاره له كۆتایی ئه‌م مانگه یارییه‌كانى به‌رێوه‌بچێت، كارگێڕى یانه‌ى دهۆك له هه‌وڵى هێنانى راهێنه‌رێكى عه‌ره‌ب و چه‌ند یاریزانێكى پیشه‌گه‌ره بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ تیپه‌كه بگه‌ینه یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى عێراق كه ماوه‌ى چه‌ند سالێكه به‌هۆى چه‌ند گرفتێك یانه تووشى قه‌یرانى سه‌رنه‌كه‌وتن بووه له خوله‌كان، له‌م باره‌شه‌وه محه‌ممه‌د عه‌لی ئه‌ندامى راگه‌یاندنى یانه‌ى وه‌رزشیی دهۆك بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: له ئێستادا تیپه‌كه‌مان ده‌ستى به ئاماده‌كارییه‌كانى كردوه بۆ چوونه نێو كێبڕكێیه‌كانى خولى یانه پله‌یه‌كه‌كانى عێراقی، كارگێڕى یانه‌كه‌ش هه‌رمان ساڵح و راهێنه‌رێكى عه‌ره‌ب ده‌ستنیشان ده‌كات بۆ سه‌رپه‌رشتى كردنى مه‌شقی یانه‌كه و ده‌مانه‌وێ ئاماده‌كارییه‌كى چڕ ئه‌نجام بده‌ین بۆ گه‌یشتن به خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی، گوتیشى: هه‌موو ئامانجێكى یانه‌كه گه‌یشتنه‌وه‌ى یانه‌ى دهۆكه بۆ خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی، بۆیه هه‌ریه‌ك له یاریزانان(عه‌لی تالب گۆڵپارێز و عه‌لاشبلی و مسته‌فا ته‌ها و سامر مسته‌فا و زولفه‌قارمالك و كامیران خالید و مورته‌زا جاسم و وریا كامیران ودانا عوسمان و یاسر ناجی و زه‌یدنه‌جاح ) ئه‌م یاریزانانه هاتوونه‌ته ریزى یانه‌ى دهۆك چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌یه پیشه‌گه‌رێكى نێجیریش بۆ تیپه‌كه په‌ڵكێش بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین تیپه‌كه بگه‌ینه‌وه خوله گه‌وره‌كه‌ى عێراقی، كارگێڕى یانه‌كه‌ش به‌رده‌وامه له‌سه‌ر هێنانى یاریزانى زیاتر بۆ ریزى یانه‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین تیپێكى تۆكمه‌ى به‌هێز دروست بكه‌ن، له‌گه‌ڵ یاریزانانى خولى كوردستان پشتیان پێ ده‌به‌سترێ، له باره‌ى گرفته‌كانیش محه‌ممه‌د عه‌لی گوتیشى" گرفته داراییه‌كانمان به‌ره‌ووچاره‌سه‌ر كردن ده‌چێت، بۆیه گرفتێكى ئه‌وتۆمان نامێنێ و هه‌موو هه‌ولێكى ئیداره‌ى یانه‌كه‌شمان سه‌ركه‌وتنى یانه‌ى دهۆكه بۆ قۆناغه‌كانى داهاتوو، به‌نیازیشن كه راهێنه‌رێكى عه‌ره‌ب هات له‌گه‌ڵ سێ یاریزانى پیشه‌گه‌ر كاره‌كانى یانه به‌ره‌وكۆتایی ده‌چێت و گرفتى تر نامێنێ له یانه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى مه‌شقه‌كان به به‌ته‌واوى به ئاماده‌بوونى سه‌رجه‌م یاریزانان به‌رێوه‌بچێت.
كارزان كانه‌بی