به‌رێوه‌به‌ری كاره‌كانى هالاند له‌هه‌رێمى كاتالۆنیایه
مینۆه رایۆلا به‌رێوه‌به‌رى كاره‌كانى ئه‌ستێره‌ى نه‌رویجی و یانه‌ى دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانى هالاندو باوكی ئه‌و یاریزانه له هه‌رێمى كاتالۆنیا پێشوازییان لێ كراوه له‌لایه‌ن به‌رپرسانى یانه‌ى بارسا، به پێى هه‌والێكى رۆژنامه‌ى سپۆرت، به پێى قسه‌ى ئه‌و رۆنامه‌یه مینۆ رایۆلا و باوكى هالاند له بارسێلۆنا بینراون به پێێ گرته ڤیدیۆیه‌ك كه له فرۆكه‌خانه‌ى هه‌رێمى كاتالۆنیا بینراون و سوارى ئۆتۆمبێل بووینه، هاتنى به‌رێوه‌به‌رى كاره‌كانى ئه‌و یاریزانه و باوكی بۆ مۆركردنى گرێبه‌ستێكن له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه بۆ ئه‌وه‌ى ببێته یاریزانى بارسا ، خوان لاپۆرتاى سه‌رۆكى تازه‌ى یانه‌ى بارسا ده‌یه‌وێت له‌م هاوینه ئه‌م یاریزانه ئه‌ستێره‌یه بهێنێته هه‌رێمى كاتالۆنیا و گرێبه‌ستى فه‌رمى له‌گه‌ڵ واژوو بكه‌ن، له پێشوازى میوانه‌كانیش جێگرى لاپۆرتا بینراوه ، وه هێنانى هالاند له پرۆژه‌كانى لاپۆرتایه بۆ به‌هێزكردنه‌وه‌ى یانه‌كه له‌م هاوینه و كه ئێستا یه‌كێكه له باشترین یاریزانه‌كانى جیهان و یانه‌كانى جیهان چاویان له‌سه‌ر ئه‌و یاریزانه‌یه بۆ گواسته‌وه‌ى بۆ ریزى تیپه‌كانیان.
كارزان كانه‌بی