كچانى سیروانى نوێ ناوه‌ستن
تیپى فوتساڵى كچانى یانه‌ى سیروانى نوێ به سه‌ر په‌رشتى راهێنه‌رى یانه‌كه عه‌باس فه‌ره‌ج به‌رده‌وامن له ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ خوله‌كانى داهاتوو له سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق ودروست كردنى به‌رده‌وامى یاریزانانى لاو و ئاماده‌كردنیان بۆ داهاتوو، بۆیه سیروانى نوێ سه‌ره‌ڕاى كۆتایی هاتنى خولى كوردستانیش تیپه‌كه ئاماده‌كارییه‌كانى نه‌وه‌ستاندووه، له‌م باره‌شه‌وه مامۆستا عه‌باس فه‌ره‌ج راهێنه‌رى تیپى فوتساڵى سیروانى نوێ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: وه‌كو راهێنه‌رى تیپ ئێمه به‌رده‌وام له ئاماده‌كاریدان بۆ خوله‌كانى داهاتوو به‌تایبه‌ت كوردستان من ساڵانه چه‌ندین یاریزانى لاو دروست ده‌كه‌م بۆ تیپه‌كه، ئه‌مساڵیش وه‌كو پاڕ ساڵ چه‌ندین یاریزانمان دروست كردوه و بۆ وه‌رزى نوێ خولى كوردستانیش چه‌ندین یاریزانى لاومان ئاماده‌یه و ده‌یكه‌ینه سوپرایز بۆ خوله‌كه، متمانه‌ى ته‌واوم به یاریزانه‌كان هه‌یه كه ده‌توانین له خوله‌كان پشتیان پێ ببه‌ستین، به‌رنامه‌ى من ئه‌وه‌یه به‌رده‌وام تیپم ئاماده‌بێت و پلانى خۆمان هه‌یه وه‌كو ده‌سته‌ى راهێنه‌ران، گوتیشى: یاریزانه تازه‌كانمان راهێنانى تایبه‌تیان ده‌ده‌ینێ بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ خوله‌كان بگونجێن، راهێنانه‌كانیش تایبه‌ته له‌گه‌ڵ شێوازى یارییه‌كانى خولى كوردستان، ئاماده‌كارییه‌كانمان به‌رده‌وامه و خۆشتان ده‌زانن خولى عێراقی وه‌ستاوه و چه‌ندین یاریزانمان له‌گه‌ڵ یانه‌كانى خولى عێراق یارى ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش به‌رده‌وامن له مه‌شقه‌كان و له تیپه‌كانى زه‌ورا و جه‌وییه و گازى باكورن، له باره‌ى گرفته‌كانیش مامۆستا عه‌باس گوتیشى: سوپاس بۆ خواى گه‌وره هیچ كێشه‌و گرفتێكمان نییه له یانه‌كه ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌كه هه‌میشه پشتیوانیمان ده‌كه‌ن كه تیپه‌كه‌ى ئێمه هه‌میشه له مه‌شقدایه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مووكات ئاماده بێت نه‌ك ته‌نیا له خوله‌كان، تیپه‌كانیمان له ركابه‌رییدان له هه‌موو خوله‌كان، رۆژانه نزیكه‌ى 40 یاریزانى لاو و پێشكه‌وتوو مه‌شقه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به‌ته‌واوى ئاماده‌بن بۆ خوله‌كان، تا ئێستا مه‌شقه‌كانمان به رێك و پێكى ئه‌نجامداوه ئه‌گه‌ر كرۆنا رێگر نه‌بێت له به‌رده‌مان ئه‌گه‌ر نا هه‌موو كات تیپه‌كه‌مان و خۆشم وه‌كو راهێنه‌ر له ئاماده‌باشیداین ئێمه ته‌نیا بۆ به‌شدارى كردن له خوله‌كان به‌شدارى نه‌كه‌ین، ئامانجى ئێمه ركابه‌رى و ئه‌نجامى شایسته‌یه له خوله‌كان.
كارزان كانه‌بی