رۆنالدۆ به مه‌رج گه‌ڕێته‌وه ریال مه‌درید
هه‌رچه‌نده به‌رپرسانى یانه‌ى یۆڤێنتۆس سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه رۆنالدۆ موڵكی یانه‌كه‌یه و زیاتر له سه‌د گۆڵى له‌گه‌ڵ یانه‌كه تۆماركردوه له‌سه‌رووى هه‌موویانه‌وه‌ش نێدڤدی جێگری سه‌رۆكى یانه‌كه كه ده‌لێت ده‌ستبه‌رداربوون نییه له كریستانۆ ئه‌و باشترینى یانه‌كه‌مانه، به‌ڵام كریست له ئێستادا بیر له رۆیشتنى ده‌كاته‌وه له ریزى یانه‌ى خانمه پیره‌كه ئاره‌زووی گه‌ڕانه‌وه‌ش ده‌كات بۆ ریزى یانه‌ى ریال مه‌دریدی ئیسپانى، بۆیه له ئه‌گه‌رى دووه‌م كه نه‌گه‌رێته‌وه ریال مه‌درید ره‌نگه یانه‌یه‌كى تر‌ى ئه‌وروپى ده‌ستنیشان بكات.هۆكاره‌كه‌شى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه ئه‌وه دووه‌م وه‌رزه كریستانۆ له‌گه‌ڵ خانمه پیره‌كه ناتوانێ ئه‌نجامى شایسته له خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا به‌ده‌ست بهێنێت و تیپه‌كه‌ى دوورده‌خرێته‌وه له قۆناغه‌كانى هه‌شت ته‌نیا خولى ئیتالی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌م وه‌رزش تاكو ئێستا دیار نییه كه كریست ده‌توانێ ئه‌م نازناوه‌ش بباته‌وه یان به‌ده‌ستى نه‌هێنێت، ته‌له‌فزیۆنى كادینا كوبیه ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه كه‌وا كریستانۆ له ساڵى 2018به ئامانجى خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا رووى له یۆڤی كرد، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، ره‌نگه یۆڤیش نه‌توانى ئه‌و باره قورسه‌ى رۆنالدۆ هه‌ڵگرێت به‌هۆى گرففتى ئابوری له یانه‌كه، ئه‌و ته‌له‌فزیۆنه‌ش ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه كه‌وا كریستانۆ ته‌نیا یه‌ك مه‌رجی هه‌یه له رۆیشتنى له یۆڤی و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ریال مه‌درید كه ده‌بێت فلۆرنتینۆ پێریزی سه‌رۆكى یانه‌كه‌په‌یوه‌ندی پێوه بكات له‌سه‌ر داواكاری به‌رپرسانى یانه‌كه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ ئه‌وه‌ى ریال مه‌درید بگه‌رێنه‌وه سه‌رده‌مى زێرین و به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى باش.
كارزان كانه‌بی