له كوردستان گه‌شته شاخه‌وانییه‌كان ده‌بێـته كه‌لتوور
له ئێستادا چه‌ندین كۆمه‌ڵه ورێكخراو و گروپ و ده‌سته دروست بوونه له پارێزگا و قه‌زا و ناحییه‌كانى شاره‌كانى كوردستان كه گه‌شتى شاخه‌وانى بۆ چیاكانى شاره‌كانى كوردستان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌م گه‌شته شاخه‌وانییه ئه‌م وه‌رزشه و هه‌م سوودێكى زۆر ده‌بینن، جگه له كۆكردنه‌وه‌ى چه‌ندین كه‌سى جیاواز له گروپێك و دروست كردنى ئاشنایه‌تى له رێگه‌ى ئه‌م وه‌رزشه و ناسینى شوێنه‌كانى كوردستانه له رێگه‌ى ئه‌م گه‌شته شاخه‌وانیانه، له پارێزگاكانى هه‌ولێرو سلێمانى و دهۆكیش رۆژ به رۆژ ئه‌م گه‌شتانه له زیاد بوونه و هه‌فتانه ئه‌م گه‌شتانه به‌رێوه‌ده‌چێت، ئاره‌زوومه‌ندانى ئه‌م یارییه شاخه‌وانیه‌ش ده‌یانه‌وێ ئه‌م یارییه بكه‌نه كه‌لتوور له‌م باره‌شه‌وه گۆڤاری گوڵان راپۆرتێكى ئه‌نجامداوه.
راپۆرت: كارزان كانه‌بی
گه‌شبین تاهیر راگه‌یاندن و یاریزانى شاخه‌وانى بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئامانجمان ناساندنى سروشتى كوردستانه بۆ ووڵاتانى ئه‌وروپا و هاتنى گه‌شیاره شاخه‌وانییه بیانییه‌كان، شاخه‌وانى هه‌م ه‌زه و هه‌م وه‌رزشێكه بۆ ئاسووده‌بوونى مێشك و جه‌سته و ماسوولكه‌كانى له‌ش، تاكو ئێستاش ژماره‌ى شاخه‌وانییه‌كان له كوردستان دیارى نه‌كراوه به‌پێى گه‌شته‌كان ده‌گۆرێت، هه‌ندێك له گه‌شته‌كان سه‌ختن كه‌متر خه‌ڵك دێت له چاو ئه‌و گه‌شتانه‌ى كه ئاسانن، گوتیشى" به‌رنامه‌مان ئه‌وه‌یه له داهاتوودا ببیته یه‌كه‌م كۆمه‌ڵه له هه‌موو كوردستان و عێراق به ئاسانتر و ئه‌زموونى تازه‌وه ده‌ربكه‌وین ته‌نیا گه‌شت نه‌بێت، به‌ڵكو ببێته شاخه‌وانى راسته‌قینه، شوێنێكى تایبه‌تمان نییه هه‌موو جارێك له شوێنێك كۆده‌بینه‌وه بۆ گه‌شته‌كان پێویستمان به یارمه‌تى كومه‌ته بۆ كڕینى پێداویستییه شاخه‌وانییه‌كان، چونكه پێداویستى شاخه‌وانى تێچووی زۆره، ئه‌مه‌ش چه‌ندین گرفتى له به‌رده‌مان دروست كردوه ئامانجى ئێمه ئه‌وه‌یه گه‌شت بكه‌ین بۆ ده‌ره‌وه‌ى ووڵات بۆ شاخه‌كانى جیهان، به‌ڵام به‌هۆى نه‌بوونى سپۆنسه‌ر و یارمه‌تییه‌وه تا ئێستا ئه‌وه‌مان بۆ نه‌ڕه‌خساوه.
شنۆ ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى شاخه‌وانى كوردستان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئه‌نجامدانى ئه‌م گه‌شتانه بۆ ناساندنى سروشته به‌خه‌ڵك و بۆ له‌شێكى ساخ و جه‌سته‌یه‌كى ته‌ندروست هه‌م وه‌رزشێكى جیهانییه و ه‌زیشه به پێى شوێنه‌كان ده‌گۆرێت، هه‌ندێك حه‌ز به گه‌شتى قورس و مه‌وداى دوورودرێژ له رۆیشتن ده‌كه‌ن بۆ به‌رزى و شوێنه ساخته‌كانى شاخ و پێچه‌وانه‌ى بۆ هه‌ندێ كه‌س، هه‌وڵى به‌رده‌وامى ده‌ده‌ین بۆ زیاتر پێشخستنى وه‌رزش و كۆمه‌ڵه‌كه‌مان ئێمه كۆمه‌ڵه‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ و قازانج نه‌ویستین ئامانجمان به كه‌لتووركردنى ئه‌م وه‌رزشه‌یه، گوتیشى: سه‌ر به‌هیچ رێكخراوێك نین هه‌ر كات گه‌شت هه‌بێ كۆده‌بینه‌وه له شوێنێكى دیارى كرا‌و چه‌ند ئه‌ندامێكمان چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ى ووڵات بۆ زانیارى زیاتر و پێشخستنى ئه‌م وه‌رزشه.
ئه‌نوه‌ر پێنجوینى سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى شاخه‌وانى كوردستان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئامانجمان به كلتوركردنى وه‌رزشیى شاخه‌وانى و شاخڕه‌وی و ژینگه پارێزییه له هه‌رێمى كوردستانى عێراقدا، شاخڕه‌وی و شاخه‌وانى وه‌رزشێكى نێوده‌وڵه‌تییه راسته له كوردستان له سه‌ره‌تادایه، به‌ڵام هه‌نگاوى باشى ناوه و تا بێت ئاستى به‌شداربوو زیاتر ده‌بێت. له ئێستادا هه‌رێمى كوردستان و عێراق چه‌ندین كۆمه‌ڵه‌ى شاخه‌وانى و گروپ و ده‌سته و رێكخراو هه‌ن بۆ پێشخستنى وه‌رزشیی شاخه‌وانى و شاخڕه‌وی كار ده‌كه‌ن و تێده‌كۆشن، به‌رنامه‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى شاخه‌وانى كوردستان وه‌ك ساڵانى پێشوو هه‌ر هه‌ففته و ڕوو له ناوچه‌یه‌كى شاخه‌وانى ده‌كه‌ین بۆ ئه‌نجامدانى وه‌رزشیی شاخه‌وانى هه‌ر چاره و سروشتێكى نوێ به هاونشتیمنانیانى ئازیز و ئه‌ندامانى كۆمه‌ڵه‌ى شاخه‌وانى كوردستان ده‌ناسێنین، له باره‌ى گرفته‌كانیش گوتى: گیروگرفته‌كانى به‌رده‌م وه‌رزشیی شاخه‌وانیی به‌ده‌ر نییه له‌و گیروگرتانه‌ى كه هه‌رێمى كوردستانی پێدا تێپه‌ر ده‌كات به تایبه‌ت لایه‌نى ئابوری هاوولاتیان، ئێمه وه‌كو كۆمه‌ڵه گه‌شتى ده‌ره‌وه‌مان كردوه به‌رنامه‌كانى داهاتوو به‌هه‌مان شێوه ده‌بێت به پێى بارودۆخ و زه‌مه‌ن رێك ده‌خه‌ین.
شه‌هلا خالید ئاره‌زوومه‌ندى به‌رده‌وامى یارییه شاخه‌وانییه‌كان له‌م باره‌یه‌وه بۆ گوڵان گوتى: وه‌كو یاریزان ئامانجم بینین و ناسین و شاره‌زایی ناوچه جیاوازه‌كانى كوردستانه، بۆمن هه‌م حه‌زه و هه‌میش وه‌رزشه، ژماره‌ى به‌شداربووانیش به پێى گه‌شت ده‌گۆرێت، گوتیشى : بۆ داهاتوو هه‌وڵى ئه‌وه ده‌درێت گه‌وره‌كردنی ئه‌م گه‌شتانه‌یه، تاكه گرتى ئێمه‌ى كچ ئه‌وه‌یه كه به‌نیانیان زووه بگه‌ینه شوێنى كۆبوونه‌وه‌ى بۆ ئه‌نجامدانى گه‌شته‌كانمان.