هیوا عومه‌ر گه‌ڕایه‌وه خولى كوردستان
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌ندرێن ئه‌م وه‌رزه له خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان ده‌یه‌وێت تیپێكى گه‌وره بێت بۆ ئه‌وه‌ى بگاته قۆناغى دووه‌م و سه‌ركه‌وتن بۆ چوار گۆشه‌ى زێرینى خوله‌كه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كارگێڕى یانه‌كه به‌فه‌رمى گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ یاریزانى كوردی رۆژهه‌لاتى كوردستان هیوا عومه‌ری یاریزانى یانه‌ى كاویانى شارى نه‌غه‌ده كه له خولى پله دووى وو‌ڵاتى ئێران یارى كردوه، له باره‌ى هاتنى بۆ كوردستانیش هیوا عومه‌ر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: من له خولى پله دووه‌كانى وو‌ڵاتى ئێران گرێبه‌ستى فه‌رمیم هه‌بوو، به‌ڵام ئامانجى من گه‌ڕانه‌وه بوو بۆ كوردستان، پێشووتریش چه‌ندین وه‌رز له ریزى یانه‌كانى كوردستان یاریم كردوه له خولى كوردستان، ئه‌نجامیشم وه‌كو پێویست بووه، ئه‌م وه‌رزه‌ش حه‌ز كردوه خزمه‌تى یانه‌ى وه‌رزشیى هه‌ندرێن بكه‌م له خولى كوردستان، هه‌رچه‌نده گرێبه‌ستم له یانه‌كانى شارى سلێمانیش بۆ هاتبوو، به‌ڵام من زۆربه‌ى هاورێیه‌كانم له شارى هه‌ولێرن بۆیه یانه‌ى هه‌ندرێنم هه‌ڵبژارد بۆ یارى كردن له ریزى ئه‌و یانه‌یه، یانه‌ى هه‌ندرێن تیپێكى تۆكمه‌یه و ئامانجم له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه سه‌رخستنى یانه‌كه‌یه بۆ ریزبه‌ندى پێشووه ئه‌وه‌ى له‌تواناشم دابێت ئه‌نجامى ده‌ده‌م بۆ یانه‌ى وه‌رزشیى هه‌ندرێن، له شارى هه‌ولێریش زۆر ئاسووده‌م و ده‌مه‌وێت ئاست و ئه‌نجامى باشتر پێشكه‌ش بكه‌م، هیچ گرفتێكیشمان نییه له ریزى یانه‌ى هه‌ندرێن.
كارزان كانه‌بی