یانه‌ى بازیان چاوی له گه‌یشتنه به خولى پله‌یه‌كى كوردستان
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى بازیانى سه‌ر به پارێزگاى سلێمانى ماوه‌ى دوو وه‌رزه به‌رده‌وام له ئاماده‌كاریدایه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن تیپه‌كه له خولى پله دووه‌كانى كوردستان سه‌ربخه‌ن بۆ خولى پله‌یه‌كى كوردستان و ئیداره‌ى یانه‌كه‌ش به‌سه‌رپه‌رشتى راهێنه‌رى لاوى شارى كه‌ركووك و یاریزانى پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق دارا محه‌ممه‌د چه‌ندین گۆڕانكارى له ریزى پێكهاته‌ى یانه‌كه كردوه به ئامانجى گه‌یشتن به خولى پله‌یه‌كى كوردستان، له‌م باره‌شه‌وه دارامحه‌ممه‌د راهێنه‌رى تیپى تۆپى پێى بازیان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئاماده‌كارییه‌كانمان به‌رده‌وامه بۆ ده‌ستپێكى خولى پله دووه‌كانى كوردستان، كۆمه‌لێك یاریزانمان ریزى یانه‌كه‌یان جێهێشتووه و كۆمه‌لێك یاریزانى ترمان هێناوه‌ته ریزى یانه‌كه، وه‌كو ساڵى رابردوو ئامانجمان گه‌یشتنه بۆ خولى پله‌یه‌كى كوردستان بۆئه‌وه‌ى به تیپێكى تۆكمه دروست بكه‌ین بۆ ئه‌مساڵ، گوتیشى: زیاتر له حه‌وت یاریزانى تازه‌مان هێناوه‌ته‌وه تیپه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین پلێتى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین، جگه له‌وه‌ش چه‌ند یاریزانێكى باشمان ریزى تیپه‌كه‌یان جێهێشتووه، وه‌رزى رابردووش به هۆى ئاست به‌رزى تیپه‌كه‌مان یانه‌كانى تر یاریزانه‌كانى ئێمه‌یان بردۆته‌ریزى تیپه‌كانیان، گوتیشى: منیش وه‌كو ئه‌وه‌ماومه‌ته‌وه له تیپه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى تیپه‌كه بگه‌ینه ریزى یانه پله یه‌كه‌كان ئه‌وانیش له كارگێڕى یانه هه‌مان ئامانجی منیان هه‌یه، له‌باره‌ى گرفته‌كانیش گوتى: قه‌یرانى دارایى و كه‌ره‌تین گرتى بۆ یانه‌كه دروست كردوه،به‌داخه‌وه ئه‌و هه‌موو كۆمپانیایه له سنورى بازیان هه‌یه هیچ كه‌سێك هاوكارى یانه‌ى بازیان ناكات، ساڵى رابردوو مووچه‌ى باشمان ده‌دا به یاریزانان، به‌ڵام ئه‌م ساڵ ئه‌و توانایه‌مان نییه كه بتوانین ئه‌و مووچه‌یه بده‌ینه یاریزانان و یه‌ك به‌رپرسیش هاوكارى تیپه‌كه‌ى نه‌كردوه، وه‌رزی رابردوو زۆر باشتر بووین له‌مساڵ، بۆیه هه‌موو هه‌ولێكمان ئه‌وه‌یه تیپه‌كه سه‌ربخه‌ین بۆ ریزى یانه پله یه‌كه‌كان شان به شانى یانه‌كانى تر‌ى كوردستان.
كارزان كانه‌بی