پولیسى ئامیرسازى كه‌ركوك
هاوكات له دریَژه‌ى یارییه‌كانى هه‌مان جه‌وله‌ى یه‌كه‌مى قۆناغى یه‌كه‌مى پاڵاوتنه‌كه‌دا،تیپى پولیسى ئامیرسازى كه‌ركوك له ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆیدا رووبه‌رِووى تیپى پولیسى روومادى بوه‌وه،له میانى ئه‌و یارییه‌دا سه‌ربارى ئه‌وه‌ى هه‌ردوو تیپ تا 10 ده‌قیقه‌ى كۆتایى یارییه‌كه به بىَ گۆلڕ یه‌كسانبوون به‌ڵام دواتر تیپى پۆلیسى روومادى توانى به‌ربه‌ستى ئه‌و یه‌كسانبوونه ببه‌زیَنیَت وله ماوى هه‌شت ده‌قیقه‌ى كۆتایى یارییه‌كه‌دا دوو گۆڵى یه‌ك له دواى یه‌كى كرد‌و بردنه‌وه‌ى بۆ خۆى مسۆگه‌ركرد.
جیى ئاماژه‌بۆكردنه:كۆمه‌ڵه‌ى باكوورى خوله‌كه پیَكهاتووه له تیپه‌كانى بۆلیسى به‌رِیَوه‌به‌راییه‌تییه‌كانى گشتى كه‌ركوك وموسلڕ ودیاله وسه‌ڵاحه‌دین وروومادى و تیپى به‌رِیَوه‌به‌ریَتى پولیسى ئامیرسازى كه‌ركوك) یارییه‌كانى پاڵاوتنه‌كه‌ش به شیَوازى خول له دوو قۆناغدا به‌رِیَوه‌ده‌چن،له ئه‌نجامدا هه‌ردوو تیپى یه‌كه‌م ودووه‌مى گروپه‌كه سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغى كۆتاى مسۆگه‌رده‌كه‌ن.