پۆلیسى كه‌ركوك
له میانى یارییه‌كانى جه‌وله‌ى یه‌كه‌مى قۆناغى یه‌كه‌مى خولى تۆپى پیَى جامى وه‌زیرى ناوخۆى عیراق فیدراڵى، له یارییه‌كانى پاڵاوتنى كۆمه‌ڵه‌ى باكوورى خوله‌كه‌دا،ئیَواره‌ى دویَنى له یاریگاى به‌رِیَوه‌به‌ریَتى پولیسى ئامیرسازى كه‌ركوك به ئاماده‌بوونى لیوا جه‌مال تایر به‌رِیَوبه‌رى گشتى پۆلیسى كه‌ركوك هه‌ردوو تیپى پۆلیسى كه‌ركوك وتیپى پۆلیسى دیاله‌ى به‌یه‌كگه‌یشتن،
له یارییه‌كى یه‌ك لایانه‌دا كه گیَمى یه‌كه‌مى به دوو گۆڵى بیَ به‌رامبه‌ر به پیَشكه‌وتنى تیپى پۆلیسى كه‌ركوك كۆتایى هات تیایدا وله گیَمى دووه‌مى یارییه‌كه‌دا به‌هه‌مان سیناریۆى گیَمى یه‌كه‌م یاریزانانى تیپى پۆلیسى كه‌ركوك باڵاده‌ستى خۆیان نواند‌و سىَ گۆڵى یه‌ك له دواى یه‌كى دیكه‌یان تۆماركرد ویارییه‌كه‌یان به ئه‌نجامیَكى گه‌وره وبه پیَنج گۆڵى بىَ به‌رامبه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان كۆتایى پیَهیَنا یه‌كه‌م سیَ خاڵیان ده‌سته‌به‌ركرد.