خولى یه‌كه ئیدارییه‌كانى قه‌زاى خه‌بات كۆتایى هات
به‌به‌شدارى ژماره‌یه‌ك له تیپى یه‌كه ئیدارییه‌كانى قه‌زاى خه‌بات خولێكى بچووك كراوه‌ى یارى تۆپى پىَ كۆتایى هات .
یه‌كێتى لاوانى دیمو‌كراتى كوردستان لقى ده‌وروبه‌ر خولێكى یارى تۆپى پىَ بچووك كراوه بۆ12تیپى یه‌كه ئیدارییه‌كانى قه‌زاى خه‌بات ئه‌نجامدا یارییه‌كانیشى رۆژانه له‌سه‌ر یاریگاى بچووكراوى شارۆچكه‌ى خه‌بات ئه‌نجام ده‌درا و ماوه‌ى خوله‌كه‌ش 2هه‌فته‌ى خایاند ،دواى ئه‌نجامدانى چه‌ندین یارى هه‌ردوو تیپى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات و ئاسایشى خه‌بات گه‌یشتنه یارى كۆتایى خوله‌كه . رۆژى چوارشه‌ممه به ئاماده‌بوونى چه‌ندین به‌رپرسى حزبى و حكومى یارى كۆتایى خوله‌كه ئه‌نجامدرا له نێوان هه‌ردووتیپى په‌رورده وئاسایش ئه‌نجامدرا،له ئه‌نجامى كۆتایشدا تیپى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات توانى ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكات و ببێته پاڵه‌وانى خوله‌كه ،یارییه‌كه به‌ئه‌نجامى (4-2)گۆڵ له تیپى ئاسایش بباته‌وه .له دواى یارییه‌كه‌ش له‌لایه‌ن به‌رپرسانى ئاماده‌بوو خه‌لاَت و دیارى به‌سه‌ر تیپه سه‌ركه‌وتوه‌كان دابه‌شكرا .