سامى خزیره‌ش داواكراوه له مه‌درید
رۆژنامه‌كانى ئیسپانیا له ژماره‌ی ئه‌مرۆیان ئوه‌یان ئاشكرا كردوه یانه‌ى ریال مه‌درید داواى یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌لمنیا سامى خزه‌یریان كردوه.
رۆژنامه‌ى ئاسى ئیشپانى له ژماره‌ى ئه‌مرۆى پێنج شه‌ممه ئه‌وه‌ى بلاَوكردۆته‌وه كه یانه‌ى ریال مه‌درید داواى یاریزانى هێلى ناوه‌راستى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌لمنیا سامى خزه‌یه‌ری به‌ره‌گه‌ز تونسى كردوه كه ئێستا ته‌مه‌نى ته‌نیا 23ى ساڵه ،ئێستاش یاریزانى ناوبراو له وولاتى باشورى ئه‌فریقایه وله‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌لمانیا له چاوه‌رانى دواین یارى خۆیانن به‌رامبه‌ر به هه‌ڵبژارده‌ى ئۆرگواى .له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه مۆرینهۆى راهێنه‌رى ئه‌وه‌ى دووپات كردوه كه‌وا رازییه له‌سه‌ر هێنانى ئه‌م یاریزانه به‌لاَم سامى تا ئێستا به‌فه‌رمى هیچ قسه‌یه‌كى له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته نه‌كردوه ره‌نگه له دواى كۆتایى هاتنى یارییه‌كانى مۆندیال .بریارى كۆتایى خۆى بدات .