كۆبۆنه‌وه‌یه‌كى نیهَنى دووقۆڵى له نێوان گورادێلا و فابریگاس
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ له وولاتى ئینگلته‌را ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردوه كه‌وا كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نهێنى دوو قۆڵى له نێوان گورادێلاوفابریگاس ئه‌نجامدراوه.
رۆژنامه‌ى دیل میلى ئینگلیزى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه كه‌واپیپ گورادێلا رِاهێنه‌رى یانه‌ى به‌رشلۆنه كۆبوونه‌ویه‌كى نیهَنى له‌گه‌ڵ یاریزانى یانه‌ى ئه‌رسناڵ فابیرگاس ئه‌نجامداوه ئه‌م كۆبونه‌وه‌ش له وولاتى باشورى ئه‌فریقا ئه‌نجامداوه .ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ش له سه‌ردانێكى گواردێلا بووه بۆیه‌كه‌یه‌كى مه‌شقى هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا ،سه‌ردانى گواردێلاش به‌مه‌به‌ستى هاتنى هاتنى فابریگاس بووه بۆنوكامپ له داهاتوو ،یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه بۆندێكى فه‌رمى پێشكه‌شى یانه‌ى ئه‌رسناڵ كردوه به‌به‌رامبه‌ر برِى 38ملیۆن یۆرۆ بۆواز هێنانیان له فابریگاس ،له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه ئارسن فێنگه‌رئه‌وه‌ى دووپات كردۆته‌وه كه‌وا ئه‌م یاریزانه بۆفرۆشتن نیه ،سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له یاریزان فابریگاس ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه كه‌وا روسیل سه‌رۆكى تازه‌ى یانه‌ى به‌رشه خزمێكى نزیكى خانه‌واده‌ى فابریگاسه بۆیه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكارێك بۆگواستنه‌وه‌ى فابریگاس بۆنوكامپ .