مۆرینهۆ جارێكی تر داواى شڤانشتایگه‌ر ده‌كات
راهێنه‌رى تازه‌ى یانه‌ى ریال مه‌درید هه‌موو هه‌وڵێكى چر كردۆته‌وه بۆده‌سته به‌ركردنى شڤان شتیاگه‌رى یاریزانى یانه‌ى بایرن میونخ.
یانه‌ى ریال مه‌درید ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد كه‌وا هه‌موو هه‌وڵێكى بۆئه‌وه‌یه بۆئه‌وه‌ى بتوانىَ له وه‌رزى نوىَ گواستنه‌وه‌ى یاریزانان شڤان شیتیاگه‌رى یاریزانى هێلى ناوه‌راستى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌لمانیا بهێنێته‌ریزى یانه‌كه‌ى ،بۆیه ئێستا مۆرنهیۆى رِاهێنه‌رى تازه گرنگه‌یه‌كى زۆر به‌م بابه‌ته ده‌دات .سه‌رچاوه‌یه‌كیش له یانه‌ى شاهانه ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد .كه‌وا یانه‌ى شاهانه ئاماده‌یه برَى 50میلۆن یۆرۆبدات بۆهێنانى سبستیان شڤان شتایگه‌ر ،سه‌رچاوه‌كانى رۆژنامه‌وانى له‌زارى به‌رێوه‌به‌رى كاره‌كانى سبستیان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كرد كه‌وا دواى كۆتایى هاتنى بۆندى یاریزانى ناوبراو له ساڵى 2008 له‌گه‌ڵ بایرن هه‌ردوو رامۆن كالدیرۆن ومیاتۆڤیتش ئه‌وه‌یان ره‌ت كردبووه كه یاریزانى ناوبراو بكرِن .شایه‌نى باسه تا ئێستا شتایگه‌ر بریارى كۆتایى له‌سه‌ر جێهێشتنى یانه‌ى بایرن میونخ نه‌داوه .به‌لاَم ریال مه‌دریدو مۆرینهۆ سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى برى 50ملیۆن یۆرۆدابین بكه‌ن بۆشتایگه‌ر .