ئیسپانیه‌كان سنورێك بۆ بردنه‌وه‌كانى ئه‌ڵمانیا داده‌نێن خۆیان ده‌گه‌ێنه یارى كۆتایی
له‌میانه‌ى یاریه‌كانى پێش كۆتایی جامى جیهانى 2010ـى باشورى ئه‌فریقا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا و ئه‌ڵمانیا به‌یه‌ك گه‌یشتن.
گێمى یه‌كه‌مى یاریه‌كه تا رِاده‌یه‌كى زۆر گێمێكى ته‌كنیكى بوو له‌لایه‌ن هه‌ردو هه‌ڵبژارده و هه‌ردو هه‌ڵبژارده له‌هه‌وڵى كۆنترِۆڵ كردنى ناوه‌رِاستى یاریگا بوون.
له‌گێمى دووه‌مى یاریه‌كه‌دا ئیسپانیه‌كان توانیان كۆنترِۆڵی یاریگا بكه‌ن و ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن تا ئه‌وه‌ى له خوله‌كى 73 (كارلۆس پیۆل) توانى له لێدانى سه‌ر گۆڵی پێشكه‌وتن تۆمار بكه‌ن.
دواى ئه‌م گۆڵه ئه‌ڵمانیه‌كان ناچاربون له به‌رگرى كردن بێنه ده‌ره‌وه و ده‌ست بكه‌ن به هێرش كردن به‌لاَم به‌هۆى به‌هێزى هێڵی به‌رگرى و گۆڵچی ئیسپانیا سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانى ئه‌ڵمانیا بێ هوده بون و یاریه‌كه به‌ئه‌نجامى گۆڵێكى بێ به‌رامبه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندى ئیسپانیه‌كان كۆتایی هات.
ئه‌ستێره‌ى ده‌ریا/
یه‌كێك له‌و شتانه‌ى كه سه‌رنجى جیهانى له‌م یاریه‌دا بۆخۆى رِاكێشاوه ئه‌و ئه‌ستێره ده‌ریاییه كه ناوى (بۆڵ)ـه كه تائێستا سه‌رجه‌م پێشبینیه‌كانى رِاست بوه و پێش ئه‌م یاریه‌ش پێشبینى كردبو كه ئیسپانیا ده‌یباته‌وه و پێشبینیه‌كه‌شی رِاست بوو.
ئیسپانیه‌كان ئه‌مه دوه‌م جاره ده‌بنه رِێگر له‌به‌رده‌م ئه‌ڵمانیه‌كان له به‌ده‌ستهێنانى نازناو له ماوه‌ى دوساڵدا دواى ئه‌وه‌ى له ساڵى 2008 له‌یارى كۆتایی له ئه‌ڵمانیایان برده‌وه و ئه‌مساڵیش بونه‌وه هه‌مان كۆسپی سه‌ر كاروانى مه‌كینه‌كانى ئه‌ڵمانیا.
كه‌ته‌لۆنیه‌كان/
ئه‌وه‌ى جێی سه‌رنجه كه له‌كۆى 11 یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا 7 یارزانى سه‌ره‌كى له‌م یاریه‌دا له یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانین و ده‌رچونى قوتابخانه‌ى كه‌ته‌لۆنیان ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆكارێك بۆ بونى هه‌ماهه‌نگى و له‌یه‌كتێگه‌یشتنى یاریزانه‌كان و ئه‌مه‌ش خاڵى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیایه.