خه‌لاَتى فیفا و فرانس فوتبۆڵ یه‌كده‌گرن و ناوى پاڵێوراوانى باشترین یاریزانى جیهان ئاشكرا ده‌كرێت
سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپی پێى جیهان "جۆزیف سیر پلاته‌ر" ئاشكرایی كرد كه خه‌لاَتى یه‌كێتى تۆپی پێی جیهان و خه‌لاَتى گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ یه‌كیان گرتوه و بوه به یه‌ك خه‌لاَت به‌ناوى (تۆپی ئاڵتونى فیفا) كه سالاَنه ده‌درێت به باشترین یاریزانى كیشوه‌رى ئه‌وروپا و جیهان.
برِیاره مانگى یه‌نایه‌رى ساڵى 2011 ئه‌م خه‌لاَته دابه‌شبكرێت و هه‌ریه‌ك له یاریزانان (شنایده‌ر، و میسى، و داڤید ڤییا، و دیگۆ میلیتۆ، و زاڤی) پاڵێوراون بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و نازناوه.
شایانى باسه یاریزانى ئه‌رژه‌نتینى و یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه لیۆنێل میسى هه‌ڵگرى خه‌لاَتى دواین باشترین یاریزانى جیهانه و ئێستاش یه‌كێكه له پاڵێوراوان بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و نازناوه.