چێڵسی یه‌كه‌م بۆندى ئه‌م وه‌رزه‌ى ئیمزا كرد
یانه‌ى چێڵسی ئینگلیزى بلاَوى كرده‌وه كه به‌فه‌رمى بۆندیان له‌گه‌ڵ یاریزانى چیكی (تۆماس كالاس) ـى ته‌مه‌ن 17 ساڵ مۆركردوه دواى ئه‌وه‌ى به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى یانه‌ى چێڵسی له‌گه‌ڵ بریكارى یاریزانى ناوبراو گه‌یشته رِێككه‌وتن.
هه‌روه‌ها به‌پێی بۆنده‌كه تۆماس كالاس له‌ساڵى داهاتودا له‌یانه‌ى ئۆڵومكى چیكى ده‌مێنێته‌وه به‌شێوه‌ى خواستن پاشان رِوده‌كاته یانه‌ى چێڵسی.
هه‌رچه‌نده یانه‌ى چێڵسی برِی بۆنده‌كه‌ى ئاشكرا نه‌كرد به‌لاَم به‌پێى سه‌رچاوه هه‌واڵیه‌كان بۆنده‌كه‌ى كالاس 7.8 ملیۆن دۆلاره.