هۆڵه‌ندا بهرِازیلی راچڵه‌كاند، و تۆڵه‌یه‌كی مێژوویی لێكرده‌وه
![هۆڵه‌ندا بهرِازیلی راچڵه‌كاند، و تۆڵه‌یه‌كی مێژوویی لێكرده‌وه](https://gulanmedia.com/public/old_images/topics/schnaider453r.jpg )
هه‌ڵبژارده‌ى بهرِازیل وه‌ك پێشتر راهێنه‌ره‌كه‌ى واده‌ى دابوو له گێمى یه‌كه‌مدا پشتی به لێهاتووى یاریزانه‌كان به‌ست، ئه‌مه‌ش به پێچه‌وانه‌ى یارییه‌كانی پێش ئه‌م یارییه‌ى سامبا، كه به شێوازی ئیتاڵى یاری ده‌ركرد و زۆربه‌ى یارییه‌كه به‌به‌رگری كردن و هێرشی پێچه‌وانه یارییه‌كه‌ى ته‌واو ده‌كرد..
به‌ڵام گێمی دووه‌می یارییه‌كه هۆڵه‌ندییه‌كان توانییان ریزه‌كانیان پته‌وتر بكه‌ن و كۆنترِۆڵی ته‌واوى یارییه‌كه بكه‌ن تاوه‌كو له خوله‌كی 53 بهشوتێكی شنایده‌ر و له‌دووایدا به هه‌ڵه‌ى یاریزانی هێڵی به‌رگری بهرِازیل فیلیبی میلۆ گۆڵی یه‌كسان بون تۆماركرا، پاشان له خوله‌كی 68 هه‌مان یاریزان "شناینهر" بهكهللـه گۆڵى دووه‌م و بردنه‌وه‌ى هۆڵه‌ندییه‌كانی تۆماركرد