له خولى پله‌یه‌ك، هه‌لۆوپیشه‌سازى یه‌كسان بوون
له‌میانى یارییه‌كانى خولى یانه پله یه‌كانىكوردستان له ده‌ست پێكى قۆناغى دووه‌م هه‌ردوو یانه‌ى هه‌لۆوپیشه‌سازى یه‌كسان بوون.
له‌میانى یارییه‌كانى خولى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان له هه‌فته‌ى یه‌كه‌مى قۆناغى دووه‌م له‌سه‌ر یاریگاى بڵآ له ده‌ڤه‌رى بارزان به ئاماده‌بوونى شێخ به‌هزاد سه‌رۆكى یانه‌ى هه‌لۆوجه‌ماوه‌رێكى زۆرى وه‌رزشى هه‌ردوویانه‌ى هه‌لۆوپێشه‌سازى به‌یه‌ك گه‌یشتن له گێمى یه‌كه‌مى یارییه‌كه یاریزانانى یانه‌ى پێشه‌سازى توانیان ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن ودووگۆڵ له رێگاى یاریزان كارزان كه‌ریم تۆماربكه‌ن له خوله‌كه‌كانى 13-37له خوله‌كى 38یاریزان سیف زه‌نون لێدانێكى سزاى بۆیانه‌ى هه‌لۆ له كیس دا .ئه‌م گێمه به‌م ئه‌نجامه بۆیانه‌ى پیشه‌سازى كۆتایى هات .له گێمى دووه‌مى یارییه‌كه یاریزانانى یانه‌ى هه‌لۆ باشتر یارییان كرد‌و توانیان چه‌ندین هێرشى یه‌ك له دواى یه‌ك ببه‌نه سه‌رگۆڵى یانه‌ى پیشه سازى له خوله‌كى 57منهل خالید گۆلى یه‌كه‌م بۆیانه‌ى هه‌لۆ تۆماربكات وله خوله‌كى 92ى زیادكراو یاریزان هه‌كار سوبحى گۆڵى یه‌كسان بوونى بۆیانه‌ى هه‌لۆتۆماركردو یارییه‌كه به‌ئه‌نجامه به‌یه‌كسان بوونى هه‌ردوویانه به دووگۆل كۆتایى هات .ناوبژیوانى یارییه‌كه‌ش ئه‌حمه‌دیوسف یاریزانێكى یانه‌ى پیشه سازى به كارتى سوركرده ده‌ره‌وه‌ى یاریگا .