كۆمپیوتەری گەیـــــمینگی گەڕۆك
لەم ماوەیەدا كۆمپانیایەك كۆمپیۆتەرێكی سەرمێزی تایبەت بە گەیمی بەرهەم هێناوە كە كێشی كەمە و بۆ هەڵگرتن دەگونجێت، بۆیە بە كۆمپیوتەری گەڕۆك ناوی دەبرێت.
كۆمپیوتەرە گەیمە بچووكەكە بە جۆری GPD Win3 ناسراوە. كۆمپیوتەرەكە سیستەمی ویندۆز 10ی لەسەرە و هەروەها كۆنترۆڵێكی تایبەتی هەیە بۆ گەیمەكان. زیاتر چوارچێوەكەی وەك ئامێرێكی گەیم دەچێت تاكو كۆمپیوتەرێكی دیسكتۆپ. شاشەكەی بچووكە 5.5 ئینجە. كاتێك بۆ لای سەرەوە دەیكێشت كیبۆردێك لە ژێریەوە دەردەكەوێت. هەم ئەو كەلێن و پۆرتانەی تایبەتن بە كۆمپیوتەر لەو كۆمپیوتەرەدا هەیە. رامەكەی 16 گیگابایتە و هاردەكەی لە جۆری SSD یەك ترایە. شەحنەكەی هەتا هەشت كاتژمێر دانابەزێت، ئەگەر یاری بچووكی پبكرێ رەنگە هەتا دوازدە كاتژمێریش خۆرابگرێ.