كامێرای چاودێری هایك ڤێژن و كرۆنا

كامێرای چاودێری هایك ڤێژن و كرۆنا
یەكێك لە مەزنترین بەرهەمهێنەرانی كامێرای چاودێری كۆمپانیای Hikvisionە. كامێراكانی كۆمپانیای ناوبراو تەنیا بۆ ناساندن و چاودێری كردنی شوێنەكان نییە، بەڵكو ئەو كەسانەش ئاشكرا دەكا كە تووشی نەخۆشی كرۆنا بوونە.
لە سیستەمی نوێی كامێراكانی هایك ڤێژندا، پلەی گەرمی سەری كەسەكان لە رێگای دوورەوە دەپێوێ، بە سەرنجدان بەوەی كە یەكێك لە هێماكانی پەتای كرۆنا تا و گەرمییە، لە دوورەوە كامێراكە هەست بە گەرمی وتای كەسەكان دەكا.
بەكارهێنەری كامێراكان دەتوانن خۆیان كۆنترۆڵی پلەی گەرمی بكەن، بۆ نموونە وای رێكبخەن ئەگەر هەركەسێك پلەی گەرمی سەرووی 38 بوو، زەنگی هۆشیاركردنەوە لێبدا.
ئێستاكە ئەمجۆرە كامێرایانە لە شوێنە قەرەباڵغەكانی وەك، فڕۆكەخانە، تێرمیناڵ و گۆڕەپانەكان و سۆپەرماركێتە گەورەكان و هوتێل و خواردنگەكان دادەنرێ.. لە مەودای یەك مەترییەوە پلەی گەرمی كەسەكان دیاری دەكات.
Top