شاشەیەك بۆ ئامێری یارییەكان
ئەمە شاشەیەكی سەرنج راكێشە كە لە بۆكسێك دا داندراوە و هەم شوێنی خۆی دەبێت و هەم شوێنی ئامێری یاریكردنەكە. منداڵ یا ئەو كەسەی یاری دەكات پێویست ناكات تەلەڤزیۆن بەكار بێنی و هەروەها دەتوانی بە ویستی خۆی بۆ هەر ژووری بیهەوێ بیبات. شاشەكە 17 ئینجە. كوالیتی نیشاندانی فول ئیچ دییە. گۆشەی 170یە. زۆر خێرایە. خۆی سێ بڵندگۆی هەیە كە دەنگێكی ستریۆیی بڵاودەكەنەوە. بۆ گشت ئامێرەكانی یاری كردن وەك PS4 Pro ، Xbox One S و Xbox One X دەگونجێت. دەكرێت لاپتۆپ و هەروەها مۆبایلیش پێوە پەیوەند بدرێ.