رێوییە رۆبۆتە كۆمیدییەكە

رێوییە رۆبۆتە كۆمیدییەكە
جیهانی رۆبۆت هەرچەندە ئێستا سەرەتاكەیەتی، بەڵام لەداهاتوودا رۆبۆت هەروەك مۆبایل هەموو ژیانی مرۆڤایەتی دەگرێتەوە و زۆربەی ئەو ئەرك و كارانەی مرۆڤ ئەنجامی دەدەن، رۆبۆتەكان ئەنجامی دەدەن.
بەرهەمهێنەرانی تەكنەلۆژیای نوێ هەندێك لە رۆبۆتەكان لەسەر بیچم و شێوەی گیاندارەكان بەرهەم دێنن، وەك ئەم رۆبۆتەی كە لێرەدا دەبینن. رۆبۆتی kiti وەك رێوێیەكی خرپن دەچێ. جوڵەكانی زۆر كۆمیدین و دەتخەنە پێكەنین. رۆبۆتەكە لە شوێنی خۆی ناجۆڵێ و لەسەر مێز دادەنرێ، بەڵام ئەوەی دەجوڵێت سەریەتی، كە بە هەموولایەكدا دەسوڕێ. رۆبۆتەكە گوێت لێدەگرێ، وەڵامت دەداتەوە. گۆرانی بۆ بڵێی بەسەر سەما دەكا. كە پێبكەنی لەگەڵت پێدەكەنێ و جوڵەی چاوەكانی زۆر سەرنج راكێشن و كە دەستت بەسەرداهێنا و لاواندنەوە بە جوڵەی چاوەكانی دەزانی كە چ هەستێكی هەیە. كە لێشی توڕەبی و بە جوانی هەستی پێدەكرێ. بەڕێوەبەری بەرهەمهێنی رێویەكە دەڵێت: كیتی وەك منداڵێك دەچێت، رۆژ لەگەڵ رۆژ شتی نوێ فێر دەبێ، چۆنت بوێ وای رادەهێنی.
Top