تەبلێتێك بۆ كتێب خوێندنەوە

تەبلێتێك بۆ كتێب خوێندنەوە
بە داهێنانی تەكنەلۆژییەكی نوێ بەناوی E-Ink پیشەسازی كاغەز رەنگە بەرەو كزی بڕوا و داربڕین بەمەبەستی وەدەستهێنانی كاغەز كەم بێتەوە و ژینگەش هەندێك پاكتر بێت.
داهێنانی كاغەزی ئەلكترۆنی ئەگەرچی بەتەواوی شوێنی كاغەزی ئاسایی نەگرتۆتەوە، بەڵام هەنگاوێكی باشی هەڵگرتووە.
سیستەمی E-Ink كە لە كتێبخوێنە ئەلكترۆنییەكاندا بەكار دێ، رەنگی نییە و ناكرێت بەهۆیەوە بتوانی سەیری فیلمێك بكەی، بەڵام بە دڵنیاییەوە دەتوانی بەباشی كتێبی ئەلكترۆنی پێ بخوێندرێتەوە.
كتێبخوێنی ئەلكترۆنی بۆ نموونە كیندەڵ ئامازۆن و زۆری نموونەی دیكەش لەبەردەستدان كە تەنیا بۆ كتێب خوێندنەوە دەبن، بەڵام تەبلێتی جۆری Eewrite E-Pad هەم تەبلێتە و هەم بۆ كتێب خوێندنەوە و دەبێت و شاشەكەشی حیبری ئەلكترۆنی واتە E-Inkە.
تەبلێتەكە هەروەك تەبلێتێكی ئاسایی وایە، سیستەمەكەی ئەندرۆیدە. هیچ شتێك بە رەنگی نابیندرێ، هەمووی رەش و سپییە. دەكرێت ئەو كتێبەی مەبەستە لە ئینتەرنێت دابەزینی. شاشەكەی 3/10 ئینجە. خوێندنەوەی كتێب لە تەبلێتی ناوبراودا وەك كتێب خوێندنەوەی ئاسایی دەچێت. كاتێكیش لەسەر تەبلێتەكە دەنووسی وەك ئەوە وایە لەسەر دەفتەرێكی ئاسایی بنووسی وایە. جگە لە خوێندنەوە دەكرێ پێی سەیری فیلمیش بكەی، گوێ لە مۆسیقا بگری. رامەكەی دوو گیگایە و میمۆرییەكەی 32 گیگابایتە. هەتا یەك هەفتە سوود وەرگرتن لە تەبلێتەكە شەحنەكەی دانابەزێت.
Top