سیستەمی رێنیشاندەری رێگا بۆ پایسكل سواران

سیستەمی رێنیشاندەری رێگا بۆ پایسكل سواران
سیستەمی نیشاندەر و رێنوێنی رێگاوبانەكان واتە GPS زۆرتر بۆ مەودای شارەكان سوودی لێوەردەگیرێ و زیاتریش شۆفێرانی ئۆتۆمبیل سوودی لێدەبینن.
ئەوانەی پایسكل لێدەخوڕن، سیستەمی GPSیان نییە. لەو دواییەدا ئەو سیستەمە بۆ پایسكلیش بەرهەم هات. ئێستا پایسكل سوارانیش دەتوانن سوود لەو سیستەمە ببینن. كێشەیەك لە سیستەمی GPS بۆ پایسكل سواری هەیە، ئەویش GPSەكان تەنیا رێگاوبانەكانی هاتووچۆ نیشان دەدەن و رێگای لاڕێ و قەد بڕ و هەروەها رێگای ناو شاخ و دۆڵەكان نیشان نادات. بەرهەمهێنەرانی تەكنەلۆژیا نوێ سیستەمێكی GPSیان بۆ پایسكل سواری بەرهەم هێناوە كە لاڕێ و قەدبڕەكانیش نیشان دەدات، ئەم ئامێرەی نوێیەی GPS بە Garmin Edge 830 ناسراوە.
ئامێرەكە بەقەد مۆبایلێك دەبێت، شاشەیەكی هەیە كە هەرچی زانیاری تایبەت بە رێگاوبانە لە شاشەكەوە نیشان دەدرێ. شاشەكە لەمسییە. ئامێرەكە مەودای رێگاكان دیاری بە مەتر و كیلۆمەتر دیاری دەكا. ئاستی بەرزاییەكانیش دەپێوێ، هەروەها مەودای بازدان و ژمارەی بازدانەكانیش. جگە لە نەخشەی جوگرافی، هەلومەرجی كەش و هەواش نیشان دەكا. بەهۆی سیستەمی بلوتوسەوە بە مۆبایل پەیوەند دەدرێ. لەكاتی كێبەركێی پایسكل سواریدا دەتوانی مەودای هاوڕێكانیشت ببینی، هەروەها دەكرێت پەیامیش بۆ یەكتر بنێرن. هەموو ئەو زانیاریانەی تایبەتن بە رێنیشاندان و بوارەكانی دیكە لە خۆیدا خەزن دەكا. داتاگەی 16 گیگابایتە. هەتا 20 كاتژمێر باترییەكەی دانابەزێت.
Top