لاپتۆپێكی گەیم بە تایبەتمەندییەكی نوێوە

لاپتۆپێكی گەیم بە تایبەتمەندییەكی نوێوە
لاپتۆپی گەیم جیاوازی هەیە لەگەڵ لاپتۆپێكی ئاسایی، لاپتۆپێك كە گەیمی بەهێزی پێبكرێ دەبێ هەم لە بواری نەرمەواڵەو هەم لە بواری رەقە ئامێرەوە بەهێز بێ.
كە باس لە لاپتۆپی گەیم دەكرێت، مەبەست نییە ئەم لاپتۆپە تەواو بۆ گەیم و یاری داندراوە، مەبەست ئەوەیە ئەم لاپتۆپە لە لوتكەی بەهێزی دایەو هەموو ئەركێكی قورسی پێ ئەنجام دەدرێ.
یەكێك لە لاپتۆپەكانی گەیم كەلەلایەن كۆمپانیای HPیەوە بەرهەم هاتووە لاپتۆپی جۆری HP Omen X 2Sە. ئەم لاپتۆپە دوو شاشەی هەیە. شاشەیەكی ئاسایی و شاشەیەكی بچووك بۆ راپەڕاندنی ئەركەكان بە ئاسانی.
شاشە بچووكە 6 ئینجە، لەسەر شاشە بچووكە پەیامی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان و زۆر وردە كاری دیكە دەبیندرێ. هەروەها كاتێك بەكارهێنەر یارییەك دەكات، ئەو زانیاریانەی تایبەت بە یارییەكەن لەسەر شاشە بچووكە دەبیندرێ. ئەوكاتەی كۆمپیوتەرەكە لەگەڵ مۆبایل پەیوەند دەدرێ، كورتە پەیامەكان و هەندێك زانیاری دیكە لەسەر شاشە بچووكە دەبیندرێن. جیا لەمانەش دەكرێت شاشە بچووكەكە هەمان ئەركی شاشەی گەورە ئەنجام بدات، بەڵام لە قەوارەیەكی بچووكدا.
لاپتۆپی ناوبراو شاشەكەی 6/15 ئینجە. كوالیتی نیشاندانی K4ە. رامەكەی 32 گیگابایتە. شوێنی دانانی دوو SSD یەك ترابایتی هەیە. وێب كەمەكەشی بەهێزە.
Top