لاپتۆپەكەت دەبێتە سێ شاشە

لاپتۆپەكەت دەبێتە سێ شاشە
بۆ ئەو كەسانەی كە كاروباری گرافیك و فیلم ئەنجام دەدەن، شاشەیەك لە لاپتۆپدا وەڵامدەرەوەی ئەركەكان نییە. چونكە ناكرێت لەیەك كاتدا لەسەر دوو پرۆگرام یا سێ پرۆگرام كار بكەی. ئامێری Trio هەر راست بۆ ئەم مەبەستە بەرهەم هاتووە. بە هۆی ئەو ئامێرەوە دەتوانرێ سێ شاشەی دیكەش لە لاپتۆپ پەیوەند بدرێن. هەرچەندە بەر لەو ئامێرەش لاپتۆپێكی تایبەت كە سێ شاشەی هەبوو لەلایەن كۆمپانیای رێزێرەوە بەرهەم هاتبوو. بەڵام Trio Mobile Pixels هەموو لاپتۆپێك دەكات بە سێ شاشە.
دەكرێ لەسەر شاشەیەكیان لاپەڕەیەكی ۆرد بكەیەو دەق بنووسی، لە شاشەكەی دیكەیان كتێبێك بكەیەوە بۆ خوێندن و لەوەی دیكەشیان فەیسبوك بكەیەوە.
دەتوانی شاشەكان بۆ لای چەپ و راست بسوڕێنی و هەروەها دەكرێت بەشێوەی ئاسۆیش بیگۆڕی. هەروەها دەتوانرێ كارێك بكەی هەر سێ شاشەكەش وەك یەك شاشەی گەورە لێبكەی و پرۆگرامێك لەهەر سێ شاشەكەدا بكرێتەوە. هەردوو شاشەكە 14 ئینجن و بە كوالیتی فول ئیچ دی نیشان دەدەن. شاشەكە لەگەڵ هەموو سیستەمان دەگونجێت.
Top