ئامێرێك بۆ ئاسانكاری لە ئەركی ئامێرە زیرەكەكاندا

ئامێرێك بۆ ئاسانكاری لە ئەركی ئامێرە زیرەكەكاندا
لە كۆمپیوتەردا ماوس و كیبۆرد، هەموو ئەركەكان ئەنجام دەدەن، بەڵام بە چەند قۆناغێك. بۆ نموونە ئەگەر بتەوێ لە پرۆگرامێكی فۆتۆشۆپدا ئەركێك ئەنجام بدەی، دەبێ سەرەتا بچیە سەر شریتی ئەم بەشە و دواتر ئەو بەشەی مەبەستە بدۆزیەوە و دواتر كلیك لەسەری بكەی. ئامێرێكی تایبەتی بەناوی Elgato بەرهەم هاتووە، كە دەكرێت گشت فەرمانەكانی پرۆگرامەكانی مەبەستی تێدا جێگیر بكەی. بۆ نموونە بە داگرتنی دوگمەیەك یەكسەر، پرۆگرامی ۆرد بكرێتەوە، یان بە دوگمەیەكی دیكە پرۆگرامەكانی تایبەت بە مۆسیقا و فیلم بكرێنەوە. ئامێرەكە 32 دوگمەی لەسەرە. بەهۆی ئەو ئامێرەوە دەكرێ نەك تەنیا دوگمەكان بۆ پرۆگرامەكان دابندرێ بەڵكو بۆ فایل و فۆڵدەرەكانیش. بۆ نموونە بە داگرتنی دوگمەیەك ئەو فۆلدەرە بكرێتەوە كە وێنەكانتی تێدا هەڵگرتووە. بۆ ئەوانەی كاری گرافیك یا كاری فیلم و سینەما دەكەن ئامێرەكە بۆ ئەوان زۆر گرنگە. ئامێرەكە بە تەنیا لە كۆمپیوتەر پەیوەند نادرێ بەڵكو لەگەڵ مۆبایلیش پەیوەند دەدرێ و دەكرێت هەموو ئەو ئەركانەی ئامێرەكە ئەنجامی دەدات بگوازرێنەوە بۆ مۆبایلەكە. Elgato Stream XL 32 جگە لەوەی كە ئاسانكاری بۆ كۆمپیوتەر دەكات، بەڵكو ئاسانكاری لەو ئامێرانەشدا دەكات كە لە ماڵێكی زیرەكدا هەن، بۆ نموونە دەكرێت بەهۆیەوە گلۆپەكان بكوژینەوە، بەفرگرەكە دابگرسینی، كەناڵەكانی تیڤی بگۆری و زۆر ئەركی دیكەش..
Top