كیبۆردێكی ناوازە بۆ هەموو كارێك

كیبۆردێكی ناوازە بۆ هەموو كارێك
كیبۆرد واتە تەختەی دوگمەكان لە كۆمپیوتەردا ئامرازێكی لاوەكی گرنگە. دەكرێت بڵێین ئامرازی سەرەكییە. چونكە بەبێ كیبۆرد بەكارهێنەر ناتوانێت هیچ ئەركێك لەسەر كۆمپیوتەرەكە ئەنجام بدات.
لەم ماوەیەدا كیبۆردێكی ناوازەی هەمە كارە بەناوی DK-K1 Keyhub بەرهەم هاتووە، كە لەگەڵ ئەوەیدا ستایلەكەی سەرنج راكێشە و كێشی كەمە و قەوارەی لە ئاست كیبۆردی دیكەدا بچووكە، بەڵام زۆر ئەركی گرنگ ئەنجام دەدا.
لەم كیبۆردەدا هەموو ئەو پۆرت واتە كەلێنی دانانی كێبڵەكانی سەر كۆمپیوتەر تێدایە. بەكارهێنەر پێویست ناكات سوود لەو پۆرتانەی كۆمپیوتەر وەربگرێ، چونكە لە كیبۆردەكەدا هەموو پۆرتێكی تێدایە. پۆرتی دانانی سێ USB و هەروەها دانانی میمۆری كارت، دانانی USB mini بۆ مۆبایل، دانانی كێبڵی HDMI بۆ تیڤی و كۆمپیوتەری دیكە...تاد. لە یەك كاتدا لەسەر دوو كۆمپیوتەر دادەنرێت. لە ئەلۆمینیۆم دروستكراوە. گلۆپی LED بۆ ئەوەی كە هەم جێگای سەرنج بێ و هەم بەكارهێنەر لە شوێنی تاریكدا بێ گرفت دوگمەكان ببینی لە كیبۆردەكەدا هەیە. بۆ هەموو سیستەمەكان دەگونجێ، واتە ویندۆز، ئەندرۆید و ماك....
Top