مەچەكبەندێك دەتپارێزی لە كۆرۆنا

مەچەكبەندێك دەتپارێزی لە كۆرۆنا
یەكێك لەو هۆكارانەی وا دەكات تووشی پەتای كۆرۆنا و پەتاكانی دیكە بی، دەستدان لە رووخسار و دەم و ددانە. لەم ماوەیەدا مەچەكبەندێكی تایبەت بە خۆپارێزی و بەرگری كردن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرهەمهاتووە.
مەچەكبەندی slightly robot زیاتر بۆ ئەو كەسانە بەرهەمهاتووە، كە هەمیشە بەبێ هۆ دەست لەدەم و ددانیان دەدەن. هەركاتێك بەكارهێنەری مەچەكبەندەكە نیازی بێت دەست بۆ دەموچاوی بەرێت، لەرینەوەیەكی هەیە و ئاگاداری كەسەكە دەكاتەوە. لە درێژ مەودادا وای لێدێ كەس بەبێ هۆ دەست لە دەم و زاری خۆی نەدات
Top