تەكنەلۆژیا لەسەردەمی كۆرۆنادا
مرۆڤەكان لە جیهانی واقیعیدا لێك دووركەوتنەوە، بەڵام لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا نزیكتر لەهەمیشە! كۆرۆنا تەواو بازاڕی ئابووری جیهانی داڕوخاند، بەڵام تەكنەلۆژیای گەیاندن و راگەیاندن زیاتر بڕەوی سەند. هەموو شتێك بوو بە ئۆنلاین.. لە پەروەردە و خوێندنەوە بگرە، تا سیاسەت و هونەر و گشت لایەنیكی دیكەی ژیان.. ئەو وڵاتانەی كە زۆر نامۆ بوون بە تەكنەلۆژیای ئۆنلاین و گەیاندن، ناچار بوون خۆیان لەگەڵ رابێنن..
بەرهەمهێنەرانی تەكنەلۆژیای نوێ، ئێستا بیر لەوە دەكەنەوە، مۆبایل و كامێرا و كۆمپیوتەر و هەر شتێكی ئامێرێكی دیكەی نوێ لەبری بەدەست لێدان بكرێن و دابخرێنەوە، سیستەمێكی نوێتر داهێنن كە پێویست نەكات بەكارهێنەر دەست لە ئامێرەكان بدات، هەتا لە داهاتوودا ڤایرۆسەكانی هاوشێوەی كۆرۆنا لەو رێگەیەوە نەگوازرێنەوە..