كڵاوی زیرەك تایبەت بە كۆرۆنا
كڵاوێكی سمارت بەرهەم هاتووە كە وەك دەمامكێكی خۆ پارێزی لەسەر پاسەوانانی فڕۆكەخانە و شوێنە گشتییەكان دەكرێ. ئەم كڵاوە دوو كامێرای لەسەرە، یەكێكی ئاسایی و یەكێكی دیكە كە دەستنیشانی تاو گەرمی دەكا. هەركەسێك تای لەسەری بێ كە یەكێكە لە هێماكانی پەتای كرۆنا، كڵاوەكە دەستنیشانی دەكات و پێویستی بە ئامێری دیكە نییە بۆ دەستنیشانكردن. ئێستا ئەم كڵاوە سمارتە لە زۆر لە فڕۆكەخانەكانی جیهان بەمەبەستی تاقیكاری سوودی لێوەردەگیرێت..