رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان رۆبۆتی جۆری zora bots كە لەلایەن كۆمپانیایەكی بەلژیكی بەرهەمهاتووە، بۆ وڵاتە هەژارەكانی ئەفریقا ناردووە. ئەم رۆبۆتە لەم وڵاتانەدا رۆڵی دكتۆری بینیوە. بە زمانی ئەو وڵاتانانە دواوە و رێنوێنیی خۆپارێزی پێداون. جگە لەوەش دەستنیشانی نەخۆشییەكەی كردووەو و لەسەر شاشەی تایبەت بەخۆی نیشانی داوە. هەروەها دەستنیشانی ئەو كەسانەی كردووە كە دەمامك نابەستن. ئەركی بەڕێكردنی دەرمان بۆ نەخۆشخانەكانیشان ئەنجامداوە.