چیتر ڕێگە بە ماڵپەڕەکان مەدە کامێرا و مایکرۆفۆنی کۆمپیوتەرەکەت کۆنترۆڵ بکەن!

چیتر ڕێگە بە ماڵپەڕەکان مەدە کامێرا و مایکرۆفۆنی کۆمپیوتەرەکەت کۆنترۆڵ بکەن!
لەم وانەیەدا لە ماڵپەڕی تێک ئای باس لە یەکێک لە گرینگترین پرسەکانی ئینتەرنێت ئەکەین کە مەترسی هەیە لەسەر گشت بەکارهێنەرێکی ئینتەرنێت بەتایبەت ئەوانەی کە بەکارهێنەری لاپتۆپ و کۆمپیوتەرن.
کۆمپیوتەر! بەرپرسی کارەکانی ڕۆژانەی زۆرێک لە بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت و بەرهەم هێنەری بژێوی ژیانی زۆربەی مۆرڤەکانی سەردەم ، بێگومان هیچ یەکێکمان بەدوور نین لەو کێشە و گرفتانەی کە ڕۆژانە ڕووبەرووی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت ئەبنەوە بەلام ئەوە گریینگە کە ئاخۆ تا چەند ئاگاداری چەتە و سیخوڕەکانی ئینەرنێتین و تا چەند لێیانەوە نزیکین؟
بێگومان هیچ یەکێک لە ئێمە نەبووە ڕۆژێک لە ڕۆژان سەردانی ماڵپەڕێکی ئینتەرنێتی نەکردبێت جا چ بە مەبەستی کۆکردنەوەی زانیاری یاخوود بۆ هەر خواست و ویستێکی تر بێت ، بەڵام ئایا تۆی بەکارهێنەری ئینتەرنێت و ئامێرە هۆشمەندە جۆراوجۆرەکان تا ئێستا لەخۆت پرسیوە کە ئەم ماڵپەڕەی کە سەردانی ئەکەی و زانیاری لێ وەر دەگری چی لە بارەی تۆوە ئەزانێ و لەکاتی سەردانکردنیدا دەست دەگرێ بەسەر کام بەشی کۆمپیوتەرەکەتەوە؟
بێگومان ئێمەی بەکارهێنەری ئینتەرنێت بەهۆی زۆری مالپەڕەکانەوە لەسەر ئاستی جیهان ناتوانین لێکۆلینەوە بکەین لەسەر هەر سایتێک کە ڕۆژانە سەردانی ئەکەین لەبەر زۆری ژمارەی ماڵپەڕەکان لە جیهاندا کارێکی ئەستەمە کە زانیاری لەبارەی هەموو ئەو ماڵپەڕانەوە کۆ بکەیتوە لەبەر ئەوەی ماڵپەڕەکان جۆراو جۆرن و هەر یەکەیان بۆ مەبەستێک و کارێکی جیاواز بەکار ئەهێنرێن هەندێکیان تەنیا بە مەبەستی سوود گەیاندن بە بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت و هەندێکی تریان بۆ زیان گەیاندن و هەندێکی تریان بۆ سیخووڕی کردن ماڵپەڕەکانیان بەکار دەهێنن.
ئایا ماڵپەڕێک ئەتوانێ چی دەربارەی ئامێرەکەم دەست بکەوێت و ئەتوانێ چی لە ئامێرەکەم بکا؟
بێگومان هەموو ماڵپەڕێکی ئیتەرنێتی ئاسایی هەر لە کاتی سەردانی کردنت بۆ ماڵپەرەکە ئایپی و شوێنی نیشتەجێبوونت و چەند زانیاریێکی تریی بچووک کۆ ئەکاتەوە بەڵام شانەینی باسە کە بەشێک لە ماڵپەڕەکان بە تایبەت ئەو ماڵپەرانەی کە بۆ کاری بەد ڕەوشتی بەکار دەهێنرێن زۆربەیان جگە لە وەرگرتنی ئایپی ئامێرەکەت و شوێنی مانەوە و جۆری ئامێرەکەت و هتد… بەبێ ئەوە هەستی پێ بکەین ئەتوانن دەست بەسەر کامێرا و مایکرۆفۆنی ئامێرەکەشتدا بگرن و بەکاری بێنن بۆ کاری سیخوڕی و لە هەر کاتێک کە بیانەوێ.
هەر بۆیە ئێمە وەک ستافی ماڵپەڕی تێک ئای بە پێویستمان زانی کە کورتە باسێک سەبارەت بەم کێشە و گرفتەتان بۆ بخەینە ڕوو ، هەروەها بۆ ئەوەی چیتر هیچ ماڵپەڕێک نەتوانێت دەست بەسەر کامێرا و مایکرۆفۆنی لاپتۆپ و کۆمپیوتەرەکەتەوە بگرێ بینەری ئەم فێرکارییەی خوارەوە بن.
فەرموون بینەری ڤیدیۆی فێرکاری بن .
چۆن ڕێگری لە ماڵپەڕەکان ببکەین زانیاری کۆمپیوتەرەکەمان بەکار نەهێنێ و توانای بەکارهێنانی کامێرا و مایکرۆفۆنی نەبێ؟!

https://youtu.be/iaSQNHGWrwA
سەرچاوە techeye.org
Top