دیمەنەکانی پەخشی راستەوخۆی تۆری کۆمەلایەتی فەیسبووک سنووردار ئەکرێن
هەر بەم هۆکارەش کۆمپانیای فەیسبووک هەلسا بە نووێکردنەوەی یاساکانی خزمەتگووزاری پەخشی راستەوخۆ لە تۆرەکەیدا کە هەر کەسێک پێشێلی بکا بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ هەژمارەکەی سزا ئەدرێت ، لەم یاسا نوێیانەی کە فەیسبووک وەکو کۆسپێک لە بەردەم پەخشی راستەوخۆی تۆرەکەی داناوە ئاماژە بەوە دەکا کە هەر کەسێ لە پەخشی ڕاستەوخۆیا چەک یان هەر ئامێرێکی تری پەیوەندیدار بە توندوتیژییەوە بەدەستەوە بیت دەست بە جێ لایڤەکەی ئەسڕێتەوە و دووبارەکردنەوەشی ئەبێتە هۆی لێسەندنەوەی مافی ئەندامێتی بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ.
شایەنی باسە فەیسبووک رای گەیاندووە کە ئامانج لە سنووردارکردنی دیمەنەکانی پەخشی ڕاستەوخۆی تۆڕەکەی ئەوەیە کە ئارامی و ئاسایشی تۆرەکەی باشتر لە خمەت کۆمەلگەدا بێت و ببێتە هۆی کەم کردنەوەی تووندووتیژی لە نێو کۆمەلگەدا ، لە ئێستادا فەیسبووک لە کاردایە بۆ سەپاندنی ئەم یاسایە نوێیانەی لە گشت ولاتانی جیهان کە بەکارهێنەری تۆرەکەن.
سەرچاوە techeye.org