ئامێرێكی نوێ لە چێشت لێناندا

ئامێرێكی نوێ لە چێشت لێناندا
تەكنەلۆژیای نوێ هەموو بوارەكانی ژیانی گرتۆتەوە، لە ژووری كارەوە تا دەگاتە ژووری نووستن و چێشتخانە بۆ هەر شوێنێك ئامێرێكی تایبەت هەیە.
ئامێری Nutrichef Sous Vide ئامێرێكی نوێیە لە چێشتخانەدا و لە راستیدا ئەزموونێكی نوێی چێشت لێنانە.
ئامێرەكە شوێنی تەباخ (چێشت لێنەر) دەگرێتەوە. پێویستی بە غاز نییە، لەراستیدا خواردنەكە بەهۆی زەخت و سووڕانی ئاوەوە لێدەێنێ، ئەزموونێكی نوێ لە چێشت لێناندا.
پسپورانی بواری خۆراك دەڵێن، ئەم ئامێرە خواردنەكە بەشێوەی ئۆرگانیك ئامادەكا و دوورە لە گەرمی و ئاگر.. ئامێرەكە لەگەڵ مۆبایل پەیوەند دەدرێ و دەكرێت هەر لەسەر مۆبایلەكەت كاتی ئامادەبوونی خواردنەكە بزانی، چونكە پلەكانی گەرمی لەسەر مۆبایلەكە نیشان دەدرێن و سات بەسات لە چۆنییەتی خواردنەكە ئاگادارت دەكەنەوە.
بۆ خواردنی گۆشت، سەوزی، مریشك و ماسی و هێلكە و...تاد دەگونجێت.
Top