گڵاسی زیرەك بۆ قاوەیەكی گەرم

گڵاسی زیرەك بۆ قاوەیەكی گەرم
جار هەیە گڵاسێك چا یا قاوە تێدەكەی، بەڵام بەهۆی ئەوەی كە بە شتێكەوە خەریك دەبی ئاگات لێنامێنێ و سارد دەبنەوە.
بۆ ئەوەی هەمیشە چا یا قاوەكەت گەرم بێ پێویستە گڵاسی هۆشمەند بەكار بێنی، گلاسی جۆری Ember New Mug 2 لەم گڵاسانەیە. كاتێك چا یا قاوە لەو گڵاسە دەكەی خەمی ئەوەت نەبێ كە سارد ببێتەوە، چونكە هەمیشە وەك خۆی رادەگرێ.
گڵاسەكە شەحن دەبێتەوە. بە ویستی خۆت دەتوانی پلەی گەرمی خواردنەوەكە رابگری. بەهۆی بلوتوسەوە لەگەڵ مۆبایل پەیوەند دەدرێ هەر لە مۆبایلەكە دەتوانی پلەی گەرمییەكەی بۆ دیاری بكەی. گەر گەیشتە پلەی گونجاو خۆی دەكوژێتەوە و لەكاتی پێویستیشدا هەڵدەبێتەوە.
Top