سەرنجێك لەسەر مینی كوداكۆپتەری skydio2

سەرنجێك لەسەر مینی كوداكۆپتەری skydio2
لە جیهانی تەكنەلۆژیای نوێدا، كۆداكۆپتەرەكان ئامرازێكی نوێی دیجیتالین، كارئاسانییەك بۆ جیهانی فیلم هەڵگرتنەوە بە كۆداكۆپتەرەكان دەكرێت، پێشووتر بە زەینیش دا نەدەهات و دەبا بۆ وێنەگرتن لەسەر بەرزایی لە ئامێری دیكە سوودت وەرگرتبا.
كۆداكۆپتەرەكان بە قەبارە بچووكن، بەڵام فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانن كە لەدوورەوە كۆنترۆڵ دەكرێن.
كۆمپانیای skydio نوێترین كۆداكۆپتەری خۆی بە ناوی skydio2 بەرهەم هێنا.
ئەم كۆداكۆپتەرە بەتەواوی بە دەوری دیمەنێكی جوڵاودا دەخولێتەوە و دوای دەكەوێ، بۆ فیلم هەڵگرتنەوە لە دیمەنە جوڵەدار و وەرزشییەكان سوودی زۆری لێدەبیندرێ.
كۆداكۆپتەری ناوبراو هەركاتێك بگاتە بەربەست و لەمپەرێك خۆی لێ دوور دەكاتەوە. بەهۆی كۆنترۆڵەوە دەكرێت لە چركەیەكدا وێنە بگری. بۆ ئەوانە دەگونجێ كە هیچ لە كاری كۆداكۆپتەر نازانن..
شەش كامێرای لەسەرە كە بە كوالیتی k4 وێنە دەگرن، هەتا 23 خولەك لە بەرزایی دەسوڕێتەوە و دەتوانێت هەتا سێ كیلۆمەتر و نیو دوور دەكەوێتەوە.
Top