هۆت سپۆت و ئینتەرنێتی 5G

هۆت سپۆت و ئینتەرنێتی 5G
هۆت سپۆت (hotspot) بە سیستەمی هاوبەشی كردنی هێڵی ئینتەرنێت لە مۆبایل و سیمكارتەوە بۆ بەكارهێنەران دەگوترێ. ئەگەر بۆ ساڵانی زوو بگەڕێینەوە دەبینین، ئینتەرنێت تەنیا بەهۆی سیستەمی وایەرەوە دەگوازرایەوە و پاشان سیستەمی بێ وایەریش هاتە گۆڕێ و لەسەرەتا مۆبایلەكان تەنیا هێڵی ئینتەرنێتیان وەردەگرت، ئێستا ئەوانیش دەتوانن هێڵی ئینتەرنێت ببەخشنەوە.
ئامێری سەربەخۆی (hotspot)یش هەیە، لە كوردستاندا وەك ئامێرەكانی (فاست لینك، تیشك نێت و نەورۆز و...)
لە پێشانگای ساڵانەی CESدا كۆمپانیای Netgear ، نوێترین هۆتسپۆتی خۆی بەناوی Nighthawk M5 خستەڕوو، ئەو هۆتسپۆتە دەتوانێت هێڵی ئینتەرنێت مۆبایلی 5G لە رێگای وای-فای 6ەوە بكاتە هاوبەش.
ئەم ئامێرە بۆ گەشت و گەڕان و ئەوكاتانەی كارەبا نییە زۆر گونجاوە. خێراییەكەی دەگاتە 4 گیگابایت لە چركەیەكدا.
جگە لەوەی هۆتسپۆتەكە پشتیوانی لە سیستەمی وای-فای 6 دەكا، شوێنێكی دانانی كێبڵی (ئەتەرنێت Ethernet)یشی هەیە بۆ كۆمپیوتەرە دیسكتۆپەكان.
چۆنییەتی رێكخستنی هۆتسپۆتی ناوبراو لەسەر شاشەیەكی لەمسی كە لە پێشەوەی ئامێرەكەدا هەیە نیشان دەدرێ.
Top