پرۆگرامێك بۆ دەستكاری كردنــــی فیلم

پرۆگرامێك بۆ دەستكاری كردنــــی فیلم
پرۆگرامەكانی دەستكاری و مۆنتاژكردنی فیلم ئەوەندە زۆرن لە ژمار نایەن. پرۆگرامی PowerDirector یەكێكە لەو پرۆگرامانە. گەر لە ریزی یەكەمەكانیش دا نەبێ، بە پرۆگرامێكی سەركەتووی ئەو بوارە دادەنرێ.
گەر كاری پیشەییتان دەستكاری كردنی فیلم نییە و تەنیا لە ماڵەوە دەتانەوێ هەندێك گۆڕانكاری بكەن و پێویستتان بە ئێفكتی جۆراوجۆر نییە. ئەو پرۆگرامە زۆر گونجاوە.
بۆ سوود وەرگرتن لە پرۆگرامەكە ئەوەندە بەسە كە فیلم و وێنە و فایلە دەنگییەكانی خۆتان بخەیە ناو پرۆگرامەكە و بەهۆی ئەو ئامرازە ساكارانەی لەبەردەستدان دەست بكەی بە دەستكاری و رێكخستنی فیلمەكە.
بەشێك لە تایبەتمەندییەكانی پرۆگرامەكە:
- دروستكردنی سلایدشۆ و ئەلبۆمی وێنە هاوكات لەگەڵ مۆسیقا و گۆرانی.
- هەموو ئەو ئامرازانەی بۆ میكس و مۆنتاژی فیلم پێویستن لە پرۆگرامەكەدا هەیە.
- توانای دابەزاندنی فیلم و وێنە لە كۆمپیوتەر و كامێرادا.
- پشتیوانی كردن لە گشت فۆرماتەكانی دەنگ و رەنگ.
- پاشكەوت كردنی فیلم بە كوالیتیەكی بەرز
- سەدان ئیفكتی دەنگی تێدایە بۆ ئەوەی لەسەر فیلمەكان دایبنێی.
- دروستكردنی فیلمی DVD.
- دانانی ژێرنووس لەسەر فیلم.
Top