تەبلێتێكی تایبەت بە نابینایان

تەبلێتێكی تایبەت بە نابینایان
تەكنەلۆژیای نوێ هەر بۆ مرۆڤە ساغ و تەندروستییەكان نییە، بەڵكو مرۆڤە كەم ئەندامەكانیش سوودێكی زۆریان لێوەرگرتووە، چ ئەوانەی نابیستن، یا ئەوانەی نابینان و تەنانەت پەككەوتەكانیش.
لە پێشانگای ساڵانەی CES دا تەبلێتێكی نوێ لەلایەن PCTیەوە بەناوی Tactile Pro Braille خرایەڕوو كە تایبەت بوو بەنابینایان.
تەبلێتێكە پێكهاتبوو لە شاشەیەكی تایبەت كە نووسراوە و وێنەكانی بە شێوەی (برێل) كە خەتێكی تایبەتی نابینایانە و بەرجەستەیە و دەستی لێدەدرێ نیشان دەدا. هەروەها كیبۆردێكی تایبەتی نابینایانیشی لەسەرە.
بەهۆی تەبلێتەكەوە بەكارهێنەرانی نابینا دەتوانن وەك مرۆڤێكی ئاسایی زانیاریان دەست بكەوێ.
تەبلێتەكە چەندین زمانی تێدایە و هەموو زمانەكان بۆ خەتی برێل وەردەگێڕێ.
بەكارهێنەرەكەشی دەتوانێت بە خەتی برێل بنووسی و تەبلێتەكە بۆ سەر زمانی مەبەست و خەتێكی ئاسایی وەریبگێڕێ.
Top