راوتەرێك بۆ گواستنەوەی ئینتەرنێتی خێرا

راوتەرێك بۆ گواستنەوەی ئینتەرنێتی خێرا
ئامێری راوتەر بۆ گواستنەوەی هێڵی ئینتەرنێتە، لە پێشانگای ساڵانەی CESدا چەندین ئامێری راوتەر و هۆتسپۆت و ئامێری دیكەی تایبەت بە گواستنەوەی هێڵی ئینتەرنێت نیشان دران.
راوتەری جۆری Sila 5G كە شەحن دەبێتەوە و لە وای-فای6 سوود وەردەگرێ. ئەم ئامێرە بۆ گەیمەرەكان بەرهەم هاتووە.
راوتەرەكە بەرهەمی كۆمپانیای رێزەرە. راوتەرەكە وایەرلەیسە و هەرچەندە شوێنی دانانی كێبڵیشی هەیە. تایبەتمەندییەك لەو رۆتەرەدا هەیە كە دەتوانێ لە نێوان چەند ئامێردا كە هاوكات سوود لە راوتەرەكە وەردەگرن، یەكێكیان وەك خاڵی گرنگ و دەستپێك دەستنیشان بكرێ.
راوتەرەكە ئەپلكەیشینی تایبەت بە مۆبایلی هەیە و دەكرێت لە رێگای مۆبایلەوە رێكخستنی بۆ بكرێت.
Top