تەكسی فڕۆك بەرهەمی نوێی هیوندا و ئۆبێر

تەكسی فڕۆك بەرهەمی نوێی هیوندا و ئۆبێر
لە پێشانگای ساڵانەی CESدا دوو مەزنە كۆمپانیای بەرهەمهێنەری تەكنەلۆژیای نوێ، (ئۆبێر) و (هیوندا) تەكسیەكی فڕۆكیان نیشاندا كە بەرهەمی هاوبەشیان بوو.
ئەم تاكسیە كە بە جۆری S-A1 ناسراوە تەواو ئەلكترۆنییە و پێویستی بە وزەی سووتەمەنی نییە. جیاوازی هەیە لەگەڵ فڕۆكە چونكە بەشێوەیی ستوونی دەتوانێ لە زەوی بەرز بێتەوە و هەر بەوشێوەیەش بێتە خوارەوە. تەكسییەكە شوێنی چواركەسی هەیە و رێك وەك ئۆتۆمبیلێكی ئاسایی.
خێرایی تاكسیە فڕۆكەكە 290 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێك دایە. هەرچەندە ئێستا فڕۆكەوانی تایبەت بەخۆی هەیە، بەڵام لەداهاتوودا كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنەر بڕیاریان داوە بەبێ فڕۆكەوان بەرهەمی بێنن.
Top