هێدسێتی واقیعی- مەجازی بە كوالیتی 8K

هێدسێتی واقیعی- مەجازی بە كوالیتی 8K
هێدستی واقیعی- مەجازی (Headset) ئەو ئامێرەیە كە چەندین ساڵە بەرهەم هاتووەو وەك چاویلكەیەكی زەبەلاح لە چاو دەكرێت یان راستەوخۆ یا لە رێگای مۆبایلەوە فیلم نیشان دەدرێت، بەكارهێنەر وا هەست دەكات لەناو فیلمەكە دایە و چونكە سێ دەورەییە..
لەم ماوەیەدا كۆمپانیای pimax هێدستێكی واقیعی- مەجازی بەرهەم هێنا كە كوالیتی نشاندانەكەی 8Kیە. هێدستەكە لە رایتیدا لە دوو شاشەی K4 پێكهاتووە و كە لە گۆشە نیگای 200 پلەوە دیمەنەكان نیشان دەدا.
یەكێك لە خاڵە بەرچاوەكانی هێدستەكە ئەوەیە كە دەكرێت دەقەكان هەر لە خودی چاویلكەكەوە بخوێینەوە، هێدستەكانی دیكە ئەو توانایان نییە. هێدستەكە راستەوخۆ فیلمەكان لە تۆڕی ئینتەرنێتەوە وەردەگرێ، یان دەكرێ فلاش میمۆری یا كارت میمۆری بۆ دابندرێ. كارتی گرافیكی زۆر بەهێزی لەسەرە.
Top