لاپتۆپێك هەتا 30 كاتژمێر شەحنی دانابەزێت

لاپتۆپێك هەتا 30 كاتژمێر شەحنی دانابەزێت
كۆمپانیای Dell كە لە بواری بەرهەمهێنانی كۆمپیوتەر و ئامێرە دیجیتالیەكاندا چالاكی هەیە، ناوێكی نامۆ نییە و پێشینەییەكی لەمێژینەی لەو بوارەدا هەیە.
نوێترین بەرهەمی كۆمپانیای ناوبراو لاپتۆپی جۆری Dell Latitude 9510ە كە بە دوو مۆدێلی 15 ئینجی و 14 ئینجی بەرهەم هاتووە. بارستایی شاشەكەی تەنیا 17 ملم دەبێ.
جیاوازییەكی بەرچاوی لاپتۆپەكە لەوەدایە كە سیستەمی مۆدێمی 5G لەسەرە. پرۆسیسەرەكەی لە نەوەی دەیەمی ئەنتەلە و كە 4 ناوەكی و 6 ناوەكییە. كارتی گرافیكی لە جۆری UHDیە و رامەكەی 16 گیگابایتە. هاردەكەی لە جۆری SSDیە و یەك ترابایتە. كامێرایەكی شەوی لەگەڵدایە واتە كامێرای سەرووی تیشكی سوور. هەروەها سیستەمی پەنجەمۆری هەیە.
Top