فڕۆكە بچووكە هێلكەیەكە

فڕۆكە بچووكە هێلكەیەكە
رۆژێك دێت ئەوەندەی ئۆتۆمبیل بە سەرزەویدا دەڕوا، ئەوەندەش فڕۆكەی بچووكی بێ فڕۆكەوان بە ئاسماندا بفڕن. فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان یا بە واتایەكی دیكە (كۆداكۆپتەر) بۆ هەموو ئەركێك. لە كاروباری نەخۆشخانە و فریاكەوتنەوە هەتا دەگاتە كاری فیلم هەڵگرتنەوە و سینەمایی، لە كاری سیخوڕیەوە هەتا كاری گواستنەوە و گەیاندن...
كۆمپانیای PowerVision كۆداكۆپتەرێكی بچووكی بەناوی PowerEgg X بەرهەمهێناوە كە لە شێوەی هێلكە دەچێت. فڕۆكە بچووكەكە كامێرایەكی لەسەرە كە لە زەینی دەستكرد سوود وەردەگرێ.
جگە لەوەی كە ستایلی كۆداكۆپتەرەكە لەوانی دیكە جیاوازە، كامێراكەشی هۆشمەندە و خۆكارە.. كامێراكە لە سێ لاوە وێنە دەگرێت. لە بەرامبەر تەڕبوون و تۆزخۆڵدا خۆراگرە و تێكناچێت. كامێراكە روخسارەكان دەناسێتەوە و بەدوای مەبەستی وێنەكەدا رادەكات. ئەگەر سوژەكە خۆی بزر بكات و لە شوێنێكی دیكە كامێراكە بیدۆزێتەوە دیسان بەدوایدا دەگەڕێت، ئەمە بۆ كاری سیخوڕی و ئەمنیەتی زۆر گونجاوە.
دژە لەرینەوەیە و هەروەها هەتا 5 كاتژمێر شەحنی كامێراكەی دانابەزێت.
Top