نیشاندانی پەسۆردی وای-فای لە مۆبایلدا

نیشاندانی پەسۆردی وای-فای لە مۆبایلدا
لە سیستەمی ئەندرۆید و لە بەشی wi-fiدا تایبەتمەندییەكی ئەوەندە گرنگی تێدا نییە تەنیا دەتوانی بە مۆدێمی wi-fi پەیوەند بدەی و هیچی تر.. بەڵام پرۆگرامی
WiFi Connection Manager كە لەسەر سیستەمی ئەندرۆید دادەبەزێت، گەلێك تایبەتمەندی تێدایە كە دەكرێت سوودی لێوەربگری. هەروەها چەند تایبەتمەندییەكش بۆ وای-فای مۆبایلەكەشت زیاد دەكات.
ئەگەر خێرایی ئینتەرنێتی مۆبایلەكەت كەمە، بەهۆی ئەو پرۆگرامەوە دەكرێت خێراییەكەی زیاتر بێت. گرفتەكانی تایبەت بەو پرۆگرامانەی كە كێشە بۆ وای-فای مۆبایل دروست دەكەن لا دەبات.
خاڵێكی گرنگ كە لە پرۆگرامەكەدا هەیە ئەوەیە گشت ئەو پاسۆردانەی كە لە شوێنە مۆدێمە جیاجیاكاندا مۆبایلەكەت ئینتەرنێتی لێوەرگرتوون، بۆ نموونە كافی نێت و هوتێل و سۆپەرماركێت و..تاد نیشان دەدا.
بەهۆی ئەو پرۆگرامەوە دەتوانی هێڵی ئینتەرنێت هاوبەش بكەی لەنێوان چەند مۆبایلێكدا.
Top