تەلەڤزیۆنی K8ی بێ پەراوێزی سامسۆنگ

تەلەڤزیۆنی K8ی بێ پەراوێزی سامسۆنگ
سیستەمی K8 دوایین سیستەمی نیشاندانە لە شاشەدا چ تەلەڤزیۆن بێ یا كۆمپیوتەر یا هەر ئامێرێكی دیكە. سەیركردنی فیلمەكان لەو سیستەمەدا وەك لە ئاوێنەیەكی بێگەرد سەیر بكەی ئاوایە..
سامسۆنگ لە پێشانگای ساڵانەی CES ئەمساڵدا تەلەڤزیۆنی Q950TS خستەڕوو، كە بە كوالیتی K8 فیلمەكان نیشان دەدا. تەلەڤزیۆنەكە هیچ چوارچێوەیەكی نییە و بێ پەراوێزە. بارستایی تەلەڤزیۆنەكە تەنیا 15 ملمە. تەلەڤزیۆنەكە لە رێگای ریمۆتی وای-فای یا بلوتوسەوە كۆنترۆڵ دەكرێ. بەهۆی توانایی tap view دەكرێت راستەوخۆ شاشەی مۆبیالەكەت بۆ سەر شاشەی تەلەڤزیۆنەكە بگوازیەوە. لە سیستەمی bixby و گوگل ئیسستێنت و ئامازۆن و ئەلیكسا پشتیوانی دەكا.
تیڤیەكە دەتوانێت كوالیتی K8 بگۆڕیت بۆ K4 و دواتریش جارێكی دیكە بیكاتەوە بە K8. نوێترین سیستەمی دەنگی تێدایە.
Top