كاتژمێرێكی زیرەك بە دوو تایبەتمەندی جیاواز
كاتژمێرە ژیرەكان زۆرتر لە خزمەت تەندروستی بەكارهێنەرانیان دان و ئەوانەی بۆ سەلامەتی بەكارهێنەرەكەی پێویستە ئاگاداری دەكاتەوە، وەك پێوانی هەنگاوەكان، پێوانی مەودای رۆیشتوو، لێدانی دڵ، چاودێریی خەو...تاد.
كاتژمێری ناوبراو سەرەڕای ئەو تایبەتمەندیانەی لەسەرەوە ئاماژەمان پێدا، دوو تایبەتمەندی دیكەشی هەیە وەك نیشاندانی شریتی چۆنییەتی لێدانی دڵ و هەروەها رێژەی ئوكسیژنی خوێن لە كاتی خەودا. هەروەها سیستمی لێدانی دڵیشی تێدایە كە دەكرێت لەو كاتی لێدانی دڵ ناڕێكە بەكارهێنەرەكەی ئاگادار بكاتەوە.