مۆبایلێك بۆ پۆلیس و هێزەكانی فریاكەوتن

مۆبایلێك بۆ پۆلیس و هێزەكانی فریاكەوتن
پۆلیسەكان و پیاوانی ئاسایش پارێز، لە جۆرێك لە تەلەفۆن سوود وەردەگرن كە تایبەتە و چونكە چالاكی و هەڵسوڕانیان زۆرە دەبێت زۆریش پتەو و خۆراگر بێت.
سامسۆنگ لەم ماوەیەدا مۆبایلێكی زۆر پتەو و خۆراگری بەناوی Xcover FieldPro بەرهەم هێنا، كە بۆ پۆلیس و شاخەوان و ئەندازیار و..تاد دەگونجێت.
قەوارەی مۆبایلەكە 5.1 ئینجە، كوالیتی نیشاندانەكەی زۆر بەرزە 2560 لە 1440دا.
رامەكەی 4 گیگابایتە و میمۆرییەكەی 64 گیگایە و دەكرێ میمۆری جۆری 512 گیگابایتشی بۆ دابندرێ.
كامێراكەی 12 میگاپیكسلە و كامێرا پێشەوەشی 8 میگاپیكسلە.
لە مۆبایلەكەدا دوگمەی تایبەتی بۆ داندراون وەك دوگمەی "بیگرە و قسە بكە" (Push-to-talk)، ئەم دوگمەیە بۆ كاتەكانی فریاكەوتنە. جگە لەوەی كە وەك مۆبایل سوودی لێوەردەگیردرێ، دەكرێت وەك ئامێرەكانی FMی پۆلیسش بەكار بێت.
مۆبایلەكە بە جۆرێك دروست كراوە كە لە ئاست بەربوونەوە، سەرما و گەرمای زۆر، باران و تۆزخۆڵ كێشەی بۆنایەتە پێش. هەروەها لەكاتی مەلە و پەڕینەوە لە رووباریشدا كێشەی نایەتە پێش.
Top