رۆبۆتێك بۆ ئەنجامدانی ئەركی ماڵەوە

رۆبۆتێك بۆ ئەنجامدانی ئەركی ماڵەوە
جیهانی رۆبۆتەكان هەروا دێ پەرە دەگرێ، ئەم هەواڵە هەم جێگای دڵخۆشییەو هەم جێی نیگەرانی. چونكە ئەگەر رۆبۆت شوێنی مرۆڤی گرتەوە، ئەوكات كێشەی زۆر گەورە سەر هەڵدەدا.
لە ماوەی رابردوو و لە چەند ژمارەدا چەند رۆبۆتێكمان ناساندووە، ئەمجارەش باسی رۆبۆتێك دەكەین كە دەتوانێت سەرەڕای ئەوەی ئەركی ماڵەوە ئەنجام دەدات زۆر كاری دیكەشی لەدەست دێ.
رۆبۆتی جۆری Mebo وەك تانكێكی بچووك دەچێت، ئەوەی لەماڵەوە نیازت هەبێ هەڵیبگری و لەشوێنی دیكەی دابنێی ئەنجامی دەدا. لە دوورەوە كۆنترۆڵ دەكرێت. دەتوانێت فیلم و وێنە بۆ سەر مۆبایل یا تەبلێت و كۆمپیوتەرەكەت بەڕێ بكا.
دەكرێت بە شوێنی دووریش بەڕێی بكەی و لەوێوە فیلمی پێ هەڵبگریەوە، یا بەهۆی مایكەكانییەوە ئەوەی لە دوورەوە دەیبیسی لە نزیكەوە گوێت لێبێ. بە كورتی كاری سیخوڕی پێ بكەی. لەگەڵ سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێسیش دەگونجێت. دەتوانێت كاروبارەكانت بیربخاتەوە و وەك پێراگەیشتن بە منداڵ و گیانلەبەرانی ماڵەوە.
Top